28‏/05‏/2020

ئیسرائیل بەرەو لەناوچوون دەڕوات / بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە بۆ لاوازبوونی هاوپەیمانەکانی دەگەڕێتەوە


ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە بیستەمین ساڵۆگەڕی ئازادکردنەوەی باشوری ئەم وڵاتە، ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی گەورەی داهاتوو شکست دێنێت و ڕەنگە بە هۆی گۆڕانی هەلومەرجی پێکهاتنی، تەنانەت بە بێ شەڕیش تووشی هەڵوەشانەوە ببێت.

سەید حەسەن نەسرووڵا لە وتووێژی لە گەڵ ڕادیۆ نور بە بۆنەی بیستەمین ساڵۆگەڕی ئازادکردنەوەی باشوری لوبنان لە ژێر داگیرکاری زایۆنیستەکان لە سەر دەستپێکردنی هەر شەڕێکی نوێ هۆشداریی دایە ئەو ڕژێمە و وتی: شەڕی گەورە بە واتای شکستهێنانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت.
نەسرووڵا هەمان ورە و تێکۆشانی ساڵی ۲۰۰۰ ی بە هەمیشەیی ناو برد و وتی: ڕژێمی زایۆنیستی، ڕژێمی پێش ۲۰۰۰ نییە و ئەگەر هەلومەرجی کاتی پێکهێنانی بگۆڕدرێت ڕەنگە بە بێ شەڕیش هەڵبوەشێتەوە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە سوریاش ڕایگەیاند کە پشوودرێژی دیمەشق لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاستێکی دیاریکراوی هەیە و هەرچەندە شەڕی ئەو ڕژێمە لە ئێستادا لە بەرژەوەندی سوریا نییە بەڵام ڕەنگە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە بڕیاری وەڵامدانەوە بدەن.
بە وتەی نەسرووڵا، ئەمریکا لە پرسە جیاجیاکاندا تووشی شکست بووە و سەرقاڵی پێداچوونەوەیە بە سەر بوونی هێزە سەربازییەکانی لە ناوچەکە، ئیرادەی گەلی عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکانە و هەر شەڕ‌ێکی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دوور دەزانم و ئەگەر ئیسرائیل دەستپێکەری شەڕە گەورەکە بێت، ئەنجامەکەی بەرەو لەناوچوونی ئەم ڕژێمە دەبێت و بەرەی خۆڕاگری کردنەوەی بەرەی نوێی شەڕ تاوتوێ دەکات.

شایانی باسە رژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ١٩٧٨ باشوری وڵاتی لوبنانی داگیر کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ هاتە ناو بەیروت پایتەختی ئەو وڵاتە و دوای چەند ساڵ لەو ناوچەیە پاشەکشەی کرد، بەڵام داگیر کردنی باشوری لوبنان تا ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن ئەو رژێمەوە بەردەوام بوو.

لەگەڵ بەردەوامی داگیر کردنی باشوری لوبنان، ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٠ لە ناوچەی "الغندوریه" بەرەو "القنطره" لەلایەن هێزەکانی حزبوڵڵا دەستی پێ کرا و ناوچەکانی دیکەشی گرتەوە و لە ٢٥ی ئایاری ئەو ساڵ رژێمی زایۆنیستی ناچار بە پاشەکشە لە باشوری لوبنان بوو و لوبنانییەکان ئازاد کردنی باشوری ئەو وڵاتەیان راگەیاند.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.