14‏/05‏/2020

ووردەکاری پێشڕەویەکانی ئەنسارۆڵڵا لە سێ مانگی رابردوو + نەخشەی ناوچەکە


ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی یەمەن لە ماوەی نێوان ۱۷ی مانگی ١ تا ٢٩ی مانگی ٤ی ئەم ساڵ نزیکەی ٦٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (ڕەنگی وەنەوشە) لە باشوری رۆژئاوای پارێزگای "الجوف" و باکووری پارێزگای "مأرب" و باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "صنعاء"یان کۆنترۆل کردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سەعودیا دا بووە.

لە ١٧ی مانگی ١ هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا ئۆپەراسیۆنێکی تازەیان بۆ پێشڕەوی لە ناوچەی "نهم" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای "صنعاء" و بۆ کۆنترۆل کردنی تەواوی ئەو ناوچەیە دەستیان پێکرد. ناوچەی" نهم" وەک دەروازەی نزیک بوونەوە و چوونە ناو شاری سەنعا پایتەختی یەمەن هەژمار دەکرێت، هاوپەیمانی سەعودیا لە ساڵانی رابردوو سەرەڕای ئەنجامدانی چەند هێرش و ئۆپەراسیۆن لەو ناوچەیە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە دەسکەوتێکی ئەوتۆی هەبێت و تەواوی هێرشەکانی لە ناوچەی" فرضه نهم" لەلایەن ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی تێکشکێنراون.

ئەم جارە و دوای تێکشکانی ئۆپەراسیۆنی فراوان و بەهێزی هاوپەیمانی سەعودیا لە میحوەری "نهم"، چەندین ئۆپەراسیۆن لەلایەن ئەنسارۆڵڵا لە میحوەرە جیاوازەکانی وەک "الجوف" و "صنعاء" و "مأرب" دەست پێ کرا کە هەر یەکەیان تەواوکەری یەکتر بوون.

گرنگترین ئەنجامەکانی ئۆپەراسیونەکانی ئەنسارۆڵڵا لە سێ مانگی رابردوو بە شێوەی خوارەوەیە :
- کۆنترۆل کردنی ناوچەی گرنگی "نهم" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سەنعا.
- کۆنترۆل کردنی شاری "الحزم" کە بنکەی سەرەکی هاوپەیمانی سەعودیا لە پارێزگای "الجوف" بوو.
- پێشڕەوی لە قولایی باشوری رۆژئاوای پارێزگای "الجوف" و پاراستنی لە هەڕەشەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لەو میحوەرە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.