لەم ڤیدیۆیە کردنە ئامانجی کاروانێکی سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە نزیک شاری "ترهونە" و باشوری تەرابلس دەبینن کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتی ویفاق ەوە ئەنجام دراوە.
پێ دەچێت ئەم هێرشانە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێرەقداری تورکی ئەنجام درا بێت.
شەڕ و پێکدادانەکانی حکومەتی ویفاق لەگەڵ هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر لە "ترهونە" لە ۱۸-٤-٢٠٢٠ەوە زیادی کردووە و حکومەتی ویفاق سەرەرای هێرشەکانی قورسی ئاسمانی و پێشڕەوی لە میحوەری باکوری ئەو ناوچەیە، لە کۆنترۆل کردنی ئەو شارە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.