هەواڵە تایبەتەکان: لە بەیانی رۆژی شەممە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی "ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور" ی یەمەن و هێزەکانی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی لە پارێزگای "ابین" دروست بوو.
لە ئێستادا هێزەکانی مەنسوور هادی لە شاری "شقرە" کۆکراونەتەوە و چەکدارانی باشور کۆنترۆلی شارەکانی "زنجبار" و "جعار"یان کردووە و پێکدادان لە ناوچەی" شیخ سالم" بەردەوامە.
وەک دەوترێت حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی لە "شقرە" ، هێز و پێداویستی سەربازی لە پارێزگای "شبوە" بۆ ناوچەکە ناردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.