21‏/05‏/2020

دوایین بارودۆخی کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئێران لە رێگای ڤەنزوێلا

وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا رۆژی رابردوو راگەیاند هێزە دەریاییەکانی ئێمە بۆ پێشوازی کردن لە کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئێران دەڕۆن و ئێمە سوپای میللەتی ئێران بۆ هاوخەمی و هاوکاریان دەکەین.

دوای قسەکانی وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا، کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا بە کوژاندنەوەی ئامێری تایبەت بە ناردنی زانیارییەکانیان، بەرەو ڤەنزوێلا بەڕێوەن.

بە پێی زانیارییەکان لە پێنج کەشتی ئێران، یەکەمیان تا ٤ ڕۆژی تر دەگاتە سنوورە ئاویەکانی ڤەنزوێلا.

ئەم رووداوانە دوای ئەوەی دێت ڤەنزوێلا بۆ دابین کردنی بەنزینی وڵاتەکەی داوای یارمەتی لە ئێران کرد و ئەو وڵاتەش ٥ کەشتی نەوت هەڵگری بۆ ڤەنزوێلا نارد کە لە ئێستادا نزیکی ڤەنزوێلا بوونەتەوە.
ڤەنزوێلا لەبەر ئابڵوقەی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە چەندین بەشەوە تووشی کێشە بووتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.