هەواڵدەری ئیندپندنت تورکی بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ئاسمانی شوێنی جێگیر بوونی سیستەمی مووشەکی هاوک لەلایەن سوپای تورکیاوە لە پارێزگای ئیدلب ی سووریا کە پێشتر لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە بەدرۆ خرابووەوە، ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.
بە پێی نووسراوی ئیندپندنت تورکی، سوپای تورکیا ماوەیەک لەمەوپێش کاروانێکی سەربازی کە لە پێداویستییەکانی سیستەمی مووشەکی هاوک پێک هاتبوون بۆ پارێزگای ئیدلب لە سووریا نێردراوە و ئەو سیستەمە مووشەکیانەی لە گوندی مەستومە لە نزیکی ناوەندی ئیدلب کە سوپای تورکیا لەوێ بنکەی سەربازی هەیە جێگیر و چالاکی کردووە.
شایانی باسە، سەرچاوە خۆجێییەکان پێشتریش لە ناردنی سیستەمی مووشەکی هاوک لە مانگی مارس لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆ پارێزگای ئێدلبی سووریا هەواڵیان دابوو کە لەلایەن بەرپرسانی سەربازی تورکیا رەتکرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.