هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بە پێچەوانەی ئەوەی بە نیاز بوون بە قولایی ٣ کیلۆمەتر لە میحوەری تەرابلس پاشەکشە بکەن، دوچاری شکستێکی زۆر بوون و ناچار بە پاشەکشە لە ناوچەیەکی فراوان لە میحوەری تەرابلس بوون.
لەگەڵ پاشەکشەی هێزەکانی حەفتەر، حکومەتی ویفاق کۆنترۆلی ناوچەکانی "الرمله، خله الفرجان، صلاح الدین و هەروەها بنکەکانی تکبالی، حمزه و یرموک" گرتە دەست.
هێزەکانی ویفاق هەروەها توانیان شاری "الاصابعه" کۆنترۆل بکەنەوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن هێزەکانی حەفتەر توانیانە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حکومەتی ویفاق کە دروست کراوی تورکیایە لە شاری "ترهونە" و ناوچەی" الشویرف" تێکبشکێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە حکومەتی ویفاقش توانیویەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی حەفتەر کە دروست کراوی وڵاتی چینە لە پارێزگای "جبل غربی" بخاتە خوارەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.