هەواڵە تایبەتەکان: سەرچاوەکانی رژێمی زایۆنی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەو رژێمە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەواڵ دەدەن.
بە پێی هەواڵەکان، بەرپرسانی ئیمارات و رژێمی ئیسرائیل بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە شاری دوبەی بۆ ماوەی شەش مانگ گەیشتوونەتە رێککەوتن.
مەراسیمی کردنەوەی ئەم باڵیۆزخانەیەش هاوکات لەگەڵ پیشانگای Expo لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ دەبێت کە رژێمی ئیسرائیلش تێدا بەشداری هەیە.
بۆ زانین رژێمی ئیسرائیل لە وڵاتە ئیسلامیەکانی میسر و قزاقستان و کۆماری ئازەربایجان خاوەن باڵیۆزخانە و لە وڵاتانی قەتەر و عومان تونس خاوەن نووسینگەیە.
شایانی باسە رژێمی ئیسرائیل پێش شۆڕشی ئیسلامی لە ئێرانش خاوەن باڵیۆزخانە بوو کە دوای ئەو شۆڕشە ئەو باڵیۆزخانەیە درا بە فەلەستین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.