31‏/05‏/2020

ئاماری هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش لە ئاسیا و ئەفریقا


هەواڵدەری "الانباء" تایبەت بە داعش لە ٢٨ی مانگی ٥ی ئەمساڵ خشتەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو گروپەی لە سەرتاسەری جیهانی بڵاو کردەوە.

بە پێی ئەم زانیاریانە گروپی تیرۆریستی داعش ٢٢٨ ئۆپەراسیۆنیان لە ١٢ ناوچەی جیاواز ئەنجام داوە کە ٨٢یان ئینتیحاری و ٤٥یان هێرش و ٣٠یان بە شێوەی تیرۆر کردن و ٢٤یان لەلایەن قەناس بەدەستەکانی ئەو گروپە ئەنجام دراوە.

ناوچە و ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنیانە هەر وەک خوارەوەن:

عێراق : ١٣٢ ئۆپەراسیۆن، ٢٢٥ کەس کوژراون و برینداربوون.
سووریا : ٥١ ئۆپەراسیۆن، ٩٢ کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەفریقای ڕۆژئاوا : ١٥ ئۆپەراسیۆن، ٦٠ کەس کوژراون و برینداربوون.
میسر : ٩ ئۆپەراسیۆن، ٢٢ کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەفریقای ناوەڕاست : ٦ ئۆپەراسیۆن، ٥٤ کەس کوژراون و برینداربوون.
لیبیا : ٤ ئۆپەراسیۆن، ٢ کەس کوژراون و برینداربوون.
سومالی : ٣ ئۆپەراسیۆن، ١١ کەس کوژراون و برینداربوون.
یەمەن : ٣ ئۆپەراسیۆن، ٩ کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەفغانستان : ٢ ئۆپەراسیۆن، ٨ کەس کوژراون و برینداربوون.
ڕۆژهەڵاتی ئاسیا : ١ ئۆپەراسیۆن.
پاکستان : ١ ئۆپەراسیۆن، ٢ کەس کوژراون و برینداربوون.
هندوستان : ١ ئۆپەراسیۆن.

بە پێی ئەم خشتەی داعش وا دەردەکەوێت کە ئەو گروپە زیاتر تیشکی خستۆتە سەر عێراق و سووریا و هەروەها هەوڵ دەدات بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئەفریقا گرنگی بەو کیشوەرەش بدات.
هەبوونی چەندین هێز لە عێراق و سووریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش توانیەتی تا رادەیەک رێگر بێت لە زیاتر تەشەنەکردنی ئەو گروپە لەم دوو وڵاتە بەڵام ئەفریقا لەبەر نەبوونی هێزێکی لەم شێوەیە، داعشی کردووە بە گەورەترین مەترسی لەسەر ئەو کیشوەرە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.