ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە نزیکەی ٣٠٠٠ چەکداری داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراقدان کە لە سوریاوە هاتوون.
بە پێی راپۆرتی ڕۆژنامەی فەرەنسی لۆمۆند; ٣٠٠٠ ئەندامی چەکداری داعش لە باکوری ڕۆژهەڵاتی عێراقدان کە لە سوریاوە دزەیان کردووەتە ئەم وڵاتە.
لۆمۆند ڕایگەیاندووە کە گرووپی تیرۆریستی داعش شانە نوستووەکانی خۆیی لە ناوچە ئازادکراوەکان ڕێکخستووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی لۆمۆند، ئەو چەکدارانە لە ڕێگای سنوری بیابانی ٦٠٠ کیلۆمەتریی نێوان سوریا و عێراق دزەیان کردووە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوو تا ئێستا شانە نوستووەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق و لە سنوری نێوان ئوردن و سوریا چالاکییەکانیان زیادی کردووە.
هاوپەیوەند لەگەڵ ئەمەش، ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە چەندین سەرچاوەی خۆجێی باسیان لەوە کردووە کە بە سەدان ئەندامی بەندکراوی داعش لەلایەن ئەمریکاوە لە گرتووخانەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتەوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە.
جام کوردی
جام کوردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.