سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی قسەکانی ووتی: لە ساڵی ٢٠١١ بە مەبەستێکی مەترسیدار کەڵکی ئاوەژۆ لە بەهاری عەرەبی وەرگیرا و پیلان و پڕۆژەیەکی ئەمریکی- ئیسرائیلی –سعوودی بە هاوڕێیەتی تورکیا و قەتەر و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی داڕێژرا بۆ دەستداگرتن بە سەر سووریا.
حەسەن نەسروڵڵا وتیشی: ئەوانە کێشەیان بەشار ئەسەد یان کەسێکی دیاری کراو نەبوو بەڵکوو دەبوایە هەڵوێستی بگۆڕدرایە و لە ژێر هەیمەنەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوایە و لە رێککەوتنێک دا لەگەڵ ئیسرائیل دەست لە فەلەستین و قودس و بەرزاییەکانی گوڵان هەڵبگرێت بایە.
ئەمینداری حزبوڵڵا ئەوەشی وت کە ئێران و حزبوڵڵا و گرووپەکانی بەرخۆدان لەگەڵ سوپای سووریا و گەلی ئەو وڵاتە دژ بە تیرۆرستان شەڕ دەکەن و هەڵوێستیان ئەوەیە کە سووریا نەڕووخێت و هیچ تەماحێکی بەو وڵاتە نییانە و نایانەوێت هەژموونی خۆیان بسەپێنن و هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی لە سووریا و ئەوەی کە وەک قەڵایەک خۆڕاگر بێت لە بەرانبەر هەیمەنەی ئەمریکا و ئیسرائیل.
نەسروڵڵا جەختیشی کرد: بە هەموو لوبنانییەکان دەڵێم کە ئەوە خەیاڵ و وەهمە و سووریا ناڕووخێت و لوبنان دەبێ بیر لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا بکاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.