پاش سێ مانگ کێشمەکێشی سیاسی لە نێوان ئەشرەف غەنی و عەبدووڵا عەبدووڵا لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتنی سیاسی نێوانیان واژۆ کرا.
ئەم ڕێکەوتنەش پاش ئەوە واژۆ دەکرێت کە ئەشرەف غەنی و عەبدووڵا عەبدووڵا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئەفغانستان خۆیان وەک براوە ناساند و سوێندی یاساییان خوارد.
بەڵام کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەشرەف غەنیی وەک براوەی هەڵبژاردنەکان ناساند و عەبدووڵاش خۆیی وەک سەرۆک کۆمار ناساند.
بە پێی ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی یەک شەممە ئەشرەف غەنی بەردەوام سەرۆک کۆمارە و عەبدووڵا عەبدووڵا دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی و لە کابینەش پشکی لە سەدا 50 ی پۆستەکانی دەبێت.
هەروەها پرۆسەی ئاشتی لە لایەن ئەنجومەنی باڵای ئاشتییەوە سەرکردایەتی دەکرێت و شاندی دانوستانکاری ئاشتی ڕاپۆرتەکانی بەو ئەنجومەنە دەدات.
وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کۆچ و کۆچبەران، گواستنەوە، دارایی، کشتووکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، خوێندنی باڵا، کاروباری سنور و هۆزەکان، پیشەسازی و بازرگانی بە عەبدووڵا عەبدووڵا پێشنیار کراوە.
سوهەیل شاهین وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر لە کاردانەوەی بەرامبەر بە واژۆکردنی ڕێکەوتنە سیاسییەکەی ئەفغانستان وتی: ئەوەی کە لە کابوڵ ڕوو دەدات درێژەی هەمان شکستەکانی ڕابردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەبێت گرنگی بەم خاڵە بدەن.
ناوبراو چارەسەربوونی کێشەکانی ئەفغانستانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان تاڵیبان و ئەمریکا گەڕاندەوە و جەختیکردەوە کە نابێت کێشە بخرێتە بەردەم ئەو ڕێکەوتنە.
وتەبێژی تاڵیبان هەروەها وتی: پرۆسەی ئازادکردنی زیندانییەکان دەبێت تەواو بکرێت و لە زووترین کاتدا دانوستانە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان دەبێت دەست پێبکات.
جام کوردی

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.