هەواڵە تایبەتەکان : شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و هاوپەیمانی سەعودیا لە رۆژئاوای پارێزگای "مأرب"ی یەمەن بەردەوامە.
بە پێی دوایین هەواڵەکان لەو میحوەرە، هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا توانیەتی چەندرێیانی "ماس" کۆنترۆل بکاتەوە و تا ڕادەیەک ڕێگری لە نزیک بوونەوەی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە بنکەی "ماس" بکاتەوە.
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بە چڕی و بە ووردی خەریکی بۆردومان کردنی ناوچەکەن بە شێوەیەک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٦ جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە کە بەو هۆیەوە چەندین کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.
شایانی باسە زۆربەی هۆزەکانی ناوچەی ڕۆژئاوایی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەنسارۆڵڵا کردووە و گفتوگۆ لەگەڵ هۆزەکانی "رغوان" بەردەوامە ، هەر بۆیە وەک دەبینرێت ئەنسارۆڵڵا بڕیاری داوە هێز و توانای بۆ میحوەرەکی دیکە بگوازێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بە هێواشی و وردە وردە خەریکی پاشەکشە کردن لە باشوری رێگای سەنعا - مأرب و بنکەی "ماس"ە، بەڵام بە چەندین هۆکارێکەوە وەک ڕێگری کردن لە دابەزینی ورەی هێزەکانی و دروست کردنی هێڵی بەرگری لە نزیک شاری "مأرب" و... هەوڵ دەدات ئەم پاشەکشەیە بە هێواشی ئەنجام بدرێت.
ڕەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا
ڕەنگی سوور =هاوپەیمانی سەعودیا
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.