01‏/11‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە شەڕەکەی ئازەربایجان و ئەرمینیا تا ٣١-١٠-٢٠٢٠ + تازەترین نەخشەی ناوچەکە

- ئیلهام عەلیف لە کۆنترۆل کردنی گوندەکانی "خداوردلی و قربان تپه و شاه ولدلی" لە ناوچەی "جبرائیل و علادین" و "جنلی" لە ناوچەی "زنگیلان" و "کاودادیغ و ممر و مولالی" لە ناوچەی "قبادلی" لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.

- بەرپرسانی ئەرمینیا لە گەیشتنی پێکدادانەکان بۆ نزیکی "شوشا" هەواڵ دەدەن. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە، دوو گوند لە باشوری "شوشا" لە هێزەکانی پێشەنگی ئازەربایجان وەرگیراون. سەرۆک کۆماری ناوچەی قەرەباغ (ئارتساخ) هەروەها پێشتر راگەیاند بوو هێزەکانی ئازەربایجان لە ٥ کیلۆمەتری "شوشا" دان.

- سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەس لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەلایەن گروپی "مینسک" سەبارەت بە ڕاگرتنی بۆردومان کردنی ئەو ناوچانە کە خەڵکی سڤیلی تێدایە، بەڵام بۆردومانی شارەکان و خەڵکی سڤیل بەردەوامە.

بەیانی ڕۆژی شەممە سەرچاوەکانی ئەرمینیا لە بۆردومان کردنی بازاڕی شاری "ئیستپاناکرت" و "شوشا" و "مارتونی" و "گرگر" لەلایەن ئازەربایجانەوە هەواڵیان دایەوە. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئازەربایجان هەروەها لە بۆردومان کردنی ناوچەکانی "ترتر" و "آقدام" و "آغجابدی" لەلایەن ئەرمینیا هەواڵیان دایەوە.

- میدیاکانی ئازەربایجان چەندین وێنەیان لە تەرمی هێزەکانی ئەرمینیا لە گوندی "زنگیلان" بڵاوکردەوە کە تێدا چەندین تەرم لە هێزەکانی ئەرمینیا دەبینرێت، بەڵام دەستی بەستراوی هەندێک لەو تەرمانە هەرای ناوە و بوەتە جێی باسی میدیاکانی ئەرمینیا سەبارەت بە کوژرانی ئەو هێزانەیان کە لەلایەن ئازەربایجانەوە بە دیل گیراون. بە پێی زانیارییەکانی مانگە دەستکردەکان ئەو وێنانە تایبەتن بە ٨ رۆژ پێش ئێستا.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.