هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی خانووی هاونیشتیمانیەکی فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی قودس بە بیانووی "نەبوونی مۆڵەت" ڕووخاند.
شارەوانی قودس سەر بە رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەو رژێمە خانووی ئەحمەد ئەبو ئەلحەوا، یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی "التور"ی ڕۆژهەڵاتی قودس بە بیانووی "دروست کردنی خانوو بە بێ مۆڵەت"یان ڕووخاند.
یاسر برای خاوەن خانووەکە ووتی: هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل خانووی براکەمیان بۆ دووەم جار ڕووخاند. ئەم هێزانە براکەم و هاوسەرەکەیان دەستگیر کردەوە.
شارەوانییەکانی سەر بە رژێمی ئیسرائیل بە پێدانەدانی مۆڵەت بە فەلەستینیەکان، سیاسەتی ئەو رژێمە بۆ ترساندنی فەلەستینییەکان و بە یەهودی کردنی ناوچەکە جێ بەجێ دەکەن.
بە پێی راپۆرتی فەرمانگەی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان «ئوچا» بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیلی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا ٩٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی قودسیان بەم بیانووە ڕووخاندووە. و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی ئاوارە بوون.
ئەم شارەوانیانە زۆربەی جاران کە بڕیاری ڕووخانی خانووی فەلەستینیەکان دەردەچێت، ئەو هاونیشتیمانیە فەلەستینیانە ناچار بە پێ بژاردنی پارەی ڕووخاندنیان دەکات.
شایانی باسە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی فەلەستینیەکان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل رووخێندراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.