08‏/11‏/2020

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان : شوشە ئازاد کرا + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان : ئیلهام عەلیف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئەمڕۆ لەگەڵ سەردانی گڵکۆی سەرکۆماری کۆچکردووی وڵاتەکەی و بە لەبەر کردنی جلوبەرگی سەربازی، هەواڵی کۆنترۆل کردنی شاری گرنگی "شوشە"ی راگەیاند.

هێزەکانی ئازەربایجان لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو توانیان بوو خۆیان بگەینە شاری گرنگی "شوشە" لە ناوەندی ناوچەی قەرەباغ و چەندین جار رێگای خانکندی-لاچین کە نزیکە لەو شارە دابخەن. 

هەرچەندە هێزەکانی ئەرمینیا لە کردنەوەی ئەم رێگایە و پاشەکشە کردن بە هێزەکانی ئازەربایجان هەواڵیان دا بوو، بەڵام شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری ئەو شارە بەردەام بوو.

بەیانی ئەمڕۆ ڤیدیۆیەک لەلایەن هێزەکانی ئەرمینیا بڵاو کرایەوە کە گوایە ئەو هێزانە لە دەروازەی باکوری شاری "شوشە" بەرەو ناو ئەو شارە خەریکی شەڕ کردن لەگەڵ هێزە ئازەرییەکانن کە وەک دیارە هێزەکانی ئازەربایجان لە ناو ئەو شارە دان.

لەگەڵ ئەوەدا لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیلهام عەلیف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆنترۆڵ کردنی شاری گرنگی "شوشە"ی راگەیاند.

بە پێی ئەو وێنە و بەڵگانەی کە بڵاو کراوەتەوە هێزەکانی ئازەربایجان کۆنترۆلی تەواوی ئەو شارەیان کردووە و لەلای دیکەوە ئەرمینییەکان هێرشەکانیان بۆ سەندنەوەی "شوشە" دەست پێ کردوە بەڵام لەگەڵ ئەوەی لە رۆژانی رابردوو لە هێزە ئەرمینییەکان بینراوە، ئەو کارە بە ئەستەم دیارە.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.