06‏/11‏/2020

ناردنی پارچەکانی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ تورکیا راگیرا

هەواڵە تایبەتەکان : لەگەڵ فشاری لۆبییە ئەرمەنییەکان لە وڵاتی ئەمریکا و ئەوروپیەکان، چەندین کۆمپانیای دیکە ناردنی پارچەکان و پێداویستیەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان بۆ تورکیا راگرت.

کۆمپانیای ئەمریکی Garmin ناردنی پارچەکانی GPS کە لە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەکاردێن بۆ وڵاتی تورکیای راگرت.

کۆمپانیای ئەمریکی Trimble Navigation هەروەها دوای بڵاو بوونەوەی زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی پارچەکانی ئەو کۆمپانیایە لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێرەقداری تورکیا، ناردنی پارچەکانی GPS بۆ تورکیای راگرت.

پێشتریش هەروەها بەرپرسانی کەنەدا و کۆمپانیاکانی Bombardier و L3Harris WESCAM راگرتنی ئەو پارچانەیان راگرت بوو کە لەلایەن تورکیاوە بۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بەکاردەهێنرا.

لەگەڵ کشانەوەی وڵاتانی دابینکەری پارچەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا، ئەگەری زۆر هەیە رووڵی رژێمی ئیسرائیل بۆ دابین کردنی ئەو پارچانە بۆ تورکیا زیاتر بێت.

تورکیا پێشتر راگەیاند بوو فڕۆکەی بێرەقدار (وێنەی هاوپێچ) بەتەواوی لەلایەن ئەو وڵاتەوە دروست کراوە بەڵام دیار بوو زۆربەی پارچەکانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دروست کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.