27‏/11‏/2020

تورکیا بنکەیەکی دیکەش لە سووریا چۆڵ دەکات

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "الراشدین" لە باشوری شاری حەلەبی سووریا جێگیرن، پرۆسەی چۆڵ کردن و رادەست کردنی ئەو بنکەیان بە سوپای سووریا دەست پێ کردووە.

لە رۆژانی رابردوو هەروەها سوپای تورکیا ئامادەکارییەکانی بۆ چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "عندان" لە باشوری "نبل الزهرا"ی دەست پێ کردووە.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو پرۆسەی چۆڵ کردنی ئەو بنکانەی سوپای تورکیا کە لە گەمارۆی سوپای سووریا دان و گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکان لە ئیدلب دەست پێ کراوە و تا ئێستا چەندین بنکەی سەربازی و چاودێری رادەستی سوپای سووریا کراون. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ چۆڵ کردنی ئەو بنکانە، سوپای تورکیا دەستی کردووە بە دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی تازە لە ناوچەی ئیدلب کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانەوەیە. لە ئێستادا سوپای تورکیا نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی نایاسایی و لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێکەوتی ئاستانە، لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب دامەزراندووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.