هەواڵە تایبەتەکان : میدیای فەرمی ئەرمینیا ڤیدیۆیەک لە یەکێک لە بەکرێگیراوانی سوری کە لەلایەن تورکیا بۆ ئازەربایجان نێردراون، بڵاوکردەوە.
ئەم دیلە سوریە کە ناوی "یوسف العابد الحاجی"یە و خەڵکی گوندی "الزیادیه" لە پارێزگای ئیدلب لە سووریایە؛ لەم ڤیدیۆیە دان بەوەدا دەنێت کە لە بەرامبەر وەرگرتنی ٢ هەزار دۆلار بۆ ئازەربایجان نێردراوە.
یوسف هەروەها لەم ڤیدیۆیەدا باس لەوە دەکات بۆ کوشتنی کافران بۆ قەرەباغ هاتووە و پێیان ووتراوە بۆ کوژرانی هەر ئەرمەنییەک ١٠٠ دۆلار زیاتر وەردەگرن. هەرچەندە ئەم بەشەی ڤیدیۆ لە دانپێدانانی ئەم بەکرێگیراوی سوری لەوانەیە زۆر گرنگ نەبێت لەبەر ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە ناچار کرا بێت بە ووتنی ئەم قسانە، بەڵام ئەم ڤیدیۆیە جارێکیتر بوونی ئەو بەکرێگیراوانە لە هێڵی بەرگری لە قەرەباغ و شەڕ کردن لەگەڵ هێزەکانی ئەرمینیا لە بەرژەوەندی ئازەربایجان پشتڕاست دەکاتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.