هەواڵە تایبەتەکان : لە هێرشێکی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کابول پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ کە تێدا ٢٣ مووشەک ئاراستەی چەندین شوێنی جیاواز لە کابول کراوە و بە ووتەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ تاریق ئاریان ئەم مووشەکانە لە پشتی دوو ئۆتۆمبێلەوە هەڵدراون.
بە پێی زانیارییەکان یەکێک لەو مووشەکانە بەر باڵیۆزخانەی ئێران لەو شارە کەوتووە کە باڵیۆزخانەکە لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " خۆشبەختانە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووە و هەموو کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکە لە تەندروستییەکی باش دان."
شایانی باسە لە سەرەتای ئەم مانگە سێ چەکداری داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە هەڵیانکوتایە سەر زانکۆی کابول و لەوێ ٢٢ کەسیان کوشت کە زۆربەیان خوێندکاری ئەفغانی بوون. باڵیۆزی ئێرانیش لە کاتی ئەو هێرشەدا لە ناو باڵەخانەکە بوو.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەم هێرشانە لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.