هەواڵە تایبەتەکان : ئەو هێزانەی سوپای تورکیا کە لە بنکەی سەربازی "معرحطاط" لە باشوری "معره النعمان" لە سووریا جێگیر بوون، دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ٧ی ئەم مانگە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردن و رادەست کردنی ئەو بنکەیان بە سوپای سووریا کرد بوو.
هەفتەی رابردوو هەروەها ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردن و رادەست کردنی بنکەی سەربازی "شیرمغار" لە سووریا لەلایەن سوپای تورکیا ئەنجام درا بوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی ئەو بنکە چاودێری و سەربازییانەی سوپای تورکیا کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا دان، بەردەوام دەبن.
دوای چۆڵ کردنی بنکە چاودێرییەکانی "مورک" و "شیرمغار" و بنکەی سەربازی "معرحطاط"، لە ئێستادا ٦ بنکەی چاودێری و ٣ بۆ ٤ بنکەی سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا دان و گەمارۆ دراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.