12‏/11‏/2020

هوشداری توندی ئەنسارۆڵڵا بە سەعودیا

هەواڵە تایبەتەکان : یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە هێرشەکانیان دژ بە پێگەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لە رۆژانی داهاتوو هەواڵی دایەوە.

یەحیا سەریع لە پەیامەکەیدا ووتی:

 « لە وەڵامی بەردەوامی دەستێوەردان، گەمارۆ، هێرشەکانی سەربازی و داخرانی فڕۆکەخانەکان و بەندەرەکانمان، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە ئەنجامدانی کردەوەی بەهێز دژ بە دوژمن، خۆمان بە دوور ناگرین.

ئێمە بە هەموو کۆمپانیا بیانییەکان لە عەرەبستانی سعوودی و برایانمان لە حیجاز و نەجد و دانیشتوانیان هوشداری دەدەین کە لە دامەزراوە سەربازی و ئابووری کە پەیوەندی سەربازیان هەیە، خۆیان بە دوور بگرن.

دامەزراوە گرنگە سەربازی و ئابووری دوژمن کە لە بەرژەوەندی سەربازی کار دەکەن، ئامانجی یاسایی ئێمەیە.»

شایانی باسە دانوستانەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سەعودیا و ئەنسارۆڵڵا کە لەگەڵ پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، بە بێ ئەنجام بووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.