10‏/11‏/2020

١٥ هەزار جوولەکە ئەمساڵ وەک پەنابەر هاتوونەتە ناو فەلەستین

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی رژێمی ئیسرائیل راگەیاند، ئەمساڵ لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتنی یەهودیەکان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو رژێمە لە فەلەستین وەک پەنابەر کەمبوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەم وەزارەتە هەروەها راگەیاند، سەرەڕای ئەم بارودۆخە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٥ هەزار و ١٦٢ جوولەکە لە وڵاتە جیاوازەکانەوە وەک پەنابەر هاتوونەتە ناو فەلەستین کە زۆربەیان لە وڵاتی رووسیا بووە.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی رژێمی ئیسرائیل دوپاتی کردەوە کە لە رووسیا ٥ هەزار جوولەکە و لە هەر یەکە لە وڵاتانی ئوکرانیا و ئەمریکا ٢ هەزار و لە فەرەنسا ١٧٠٠ کەس و لە هەر یەکە لە وڵاتانی ئەرژەنتین و بەرازیل ٨٠٠ کەس وەک پەنابەر هاتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو رژێمە لە فەلەستین.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردوو ٣٥ هەزار جوولەکە کۆچیان کردووە بۆ فەلەستین.

شایانی باسە لە سەرەتای دامەزراندنی رژێمی ئیسرائیل تا ئێستا ژمارەی ئەو یەهودیانەی کە روویان کردووەتەوە فەلەستین ٣ ملیۆن و ٣١٦ هەزار جوولەکەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.