25‏/11‏/2020

تەقینەوەکانی ئەفغانستان ٦٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵە تایبەتەکان : ئێواره‌ی ڕۆژی رابردوو بە هۆی دوو تەقینەوەی لە پارێزگای بامیان لە ئەفغانستان ٦٠ کوژراو و بریندار لێکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەتی ئەفغانستان، دوو تەقینەوەکە لە بازاڕی شاری بامیان ڕووی داوە کە بە هۆیەوە تا ئێستا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک یان گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانەی نەگرتووە ئەستۆ بەڵام وەک دەوترێت دوو کەس لەوبارەیەوە دەستگیر کراون.

تەقینەوە لە ویلایەتی بامیان کە زۆربەی دانیشتوانی لە مەزهەبی شیعەن و وەک یەکێک لە ئارامترین ویلایەتەکانی ئەفغانستان هەژمار دەکرێت، جێگای سەرنجە.

شایانی باسە لە ماوەی مانگی رابردوو دوو هێرشی دیکە هەروەها بۆ سەر کابول پایتەختی ئەفغانستان ئەنجام درا کە بە هۆیەوە چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەم هێرشانە لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، ڕووی لە زیادبوون کردووە کە وەک پاساوێک بۆ ئەمریکا دەبێت بۆ مانەوەی لەو وڵاتانە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.