04‏/11‏/2020

دوای چۆڵ کردنی بنکەی مورک لەلایەن تورکیا، سوپای سووریا کۆنترۆلی کردەوە

هەواڵە تایبەتەکان : لەگەڵ چۆڵ کردن و گواستنەوەی دوایین کەلوپەلەکانی سوپای تورکیا لە بنکەی چاودێری لە باکوری پارێزگای "حماه"، سوپای سووریا کۆنترۆلی ئەو بنکەیەی کردەوە.

سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردن و لابردنی ئامێرەکانی ئەم بنکە چاودێرییەی کە چەندین مانگە لە باکوری پارێزگای "حماه" لە گەمارۆی سوپای سوریادا بوو، لە هەفتەی رابردوو دەستی پێ کرد بوویەوە کە ئەمڕۆ بە چوونە ناوی هێزەکانی سوپای سووریا، کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانەوە.

بە پێی زانیارییەکان، بنکە چاودێری و سەربازییەکانی دیکەی تورکیا کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریا دان هەروەها لە داهاتوو رادەستی سوپای سووریا دەکرن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.