05‏/11‏/2020

ڤیدیۆ | ئێران بنکەیەکی گەورەی مووشەکی خۆی لە ژێر زەویدا ئاشکراکرد کە بە شێوەی شەمەندەفەر کار دەکەن

حکومەتی ئێران بنکەیەکی مووشەکی ژێر زەوینی لە وڵاتەکەدا ئاشکراکرد. سەرچاوە سەربازییەکانی ئێران گوتیان ئەو بنکەیە، مووشەکی بالیستیکی لە خۆ دەگرێت و توانا بالیستییەکانی ئێران دووپاتدەکاتەوە. گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن، بنکەی تەقاندنی مووشەکەکان لەشێوەی هێڵی شەمەندەفەردان و گەڕۆکن.

بە پێی سەرچاوەکان، مووشەکەکانی ژێر زەوی توانای جووڵاندنی بەردەوامیان هەیە و دەکرێ لە رێگەی تونێلی تایبەتەوە ئاراستەی ئامانجەکان بکرێن و کۆگا ستوونییەکانی مووشەکەکان بەشێوەیەکن توانای تەقاندنی خێرای مووشەکەکانیان بەدوای یەکدا هەیە لە ژێر زەوییەوە.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، باسی لە سیستمە مووشەکییەکە کرد و بەهۆیەوە هۆشداریدایە دوژمنەکانی ئێران.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.