25‏/11‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە بارودۆخی قەرەباغ تا ٢٤-١١-٢٠٢٠ + تازەترین نەخشەی ناوچەکە

- مۆڵەتی ١٠ ڕۆژەی چۆڵ کردنی ناوچەی "کلبجر" ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم کۆتایی پێ دێت و سوپای ئازەربایجان بە شێوەی فەرمی دەچێت ناو ئەو ناوچەیەوە. بە پێی ڕێکەوتنی ئاگربەس بڕیار وا بوو ناوچەی "کلبجر" لە ١٥ی تشرینی دووەم لەلایەن ئەرمینیا چۆڵ بکرێت و رادەستی سوپای ئازەربایجان بکرێتەوە، بەڵام لەسەر داوای ئەرمینیا و لەگەڵ رەزامەندی ئازەربایجان ١٠ رۆژیتر لەسەر ئەو ماوەیە درێژ کرابوویەوە.

- ناوچەی "ئاقدام" بە تەواوی رادەستی سوپای ئازەربایجان کرایەوە.

- ئیلهام عەلیف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی ناوچەی "ئاقدام"یان کرد.

- سوپای رووسیا زیاتر لە ١٠٠ هێزی سەربازی تازە کە لە ١٣ یەکەی کەلوپەلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامێری تایبەت بە هەڵگرتنی مین Uran-6 UGV پێک دێت بۆ قەرەباغ ناردووە. ئەم هێزانە ئەرکیان پاککردنەوەی ناوچەکە و ڕێگا و بانەکان لە مین و بۆمبە چێندراوەکان دەبێت.

- لە سەرەتای ڕێکەوتی ئاگربەس لە قەرەباغ، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لەو ئەرمەنیانەی کە لە قەرەباغ بەرەو کۆماری ئەرمینیا هەڵهات بوون، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە قەرەباغ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.