فەرماندەکانی هێزی زەمینی ئارتەش و سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئامادەبوونیان لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو، سەرەڕای هوشداری دان بە لایەنەکانی شەڕەکەی قەرەباغ لە بڕیاری ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوە لە هەر جۆرە گورانکارییەک لە جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە هەواڵیان داوە.
کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزەکانی زەمینی ئارتەشی ئێران راگەیاند : پاراستنی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە گرنگ و هێڵی سووری ئێمەیە و هێچ هێزێک نابێت نیازی گوڕینی جۆگرافیای ناوچەی هەبێت و ئەم بابەتە جێگای قبوڵی ئێمە نیە.
حەیدەری ئامانجی سەرەکی جێگیر کردنی یەکەیەکی سوپای ئەو وڵاتەی لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی پاراستنی سنوورەکان وەک هێڵی سوو ناو برد و ووتی:ئێمە بە هیچ شێوەیەک رێگە بە بەزاندنی هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نادەین، هێڵی سووری ئێمە پاراستنی ئەمنیەت و ئارامی و ئاسایشی خەڵکە و ئەرتەش بە ئامادە بوونی خۆی لەگەڵ خەڵکەوە ئەمنیەت و ئاسایش بۆ ناوچە سنوورییەکان دابین دەکات.
هەفتەی رابردوو هەروەها سەردار پاکپور فەرماندەی هێزە زەمینیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند بوو هیچ گورانکارییەک لە جیۆپۆلەتیکی سنوورەکان قبوڵ ناکەین و ئەم بابەتە هێڵی سوورە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەر بۆیە ئەگەر پێویست بکات هێزەکانی زەمینی سوپای لە ناوچە سنوورییەکان زیاد دەکەین.
مانگی رابردوو و لەگەڵ زیادبوونی پێکدادانەکان لە قەرەباغ، هێزە زەمینیەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستی کرد بە ناردن و جێگیر کردنی هێز و کەلوپەلی سەربازی زیاتر لە ناوچە سنوورییەکان لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها بەشێکی کەلوپەلی زرێی لەشکری ١٦ قەزوینی ئەرتەشی ئێران بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە نێردراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.