05‏/11‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە شەڕەکەی "هلمند"ی ئەفغانستان تا ٤-١١-٢٠٢٠ + تازەترین نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : شەڕ و پێکدادان بە چڕی لەنێوان سوپای ئەفغانستان و تالیبان لە پارێزگای "هلمند"ی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکانی پارێزگای "هلمند"، هێزەکانی تالیبان لە بولان و کەنارەکانی ڕووباری "هیرمند" سەنگەریان داناوە و پێکدادان و هێرشە ئاسمانییەکان لە میحوەری "لشگرگاه" بەردەوامە. هێزەکانی سوپای ئەفغانستان هەروەها لە ناوچەی "چاه انجیر" و شارۆچکەی "نادعلی" لە گەمارۆ دان و ڕێگای "نهر سراج-مارجە" لەلایەن تالیبانەوە داخراوە.

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لە شارۆچکەکانی "نادعلی" و "نهر سراج" ١٦ چەکداری تالیبان کوژراون و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.