هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی ئازەربایجان گەیشتوونەتە دەروازەکانی شاری گرنگی "شوشا" و پێکدادانەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە دەوروبەری ئەو شارە بەردەوامە.
کاروانێکی هێزە تایبەتەکانی ئازەربایجان لە قەرەباغ لە ناوچەی "کارمیر شوکا" کەوتۆنەتە کەمینی هێزەکانی ئەرمینیا. ( وێنەی هاوپێچ)
بە پێی هەواڵەکان، پێکدادان لە ناوچەکانی دیکەش بەردەوامە و بە ووتەی بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا، شەڕەکە نزیکی ناوچەی گرنگی "لاچین" بووتەوە و لە ناوچەکانی باشوری ئەو ناوچەیە بەردەوامە.
تێبینی : ئەو ناوچانەی بە ڕەنگی زەرد دیاری کراون، لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجانەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم شەڕە تا ئێستا کۆنترۆل کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.