01‏/11‏/2020

لێدوانی سەید حەسەن نەسروڵڵا دەربارەی ڕووداوەکانی فەرەنسا

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا شەوی هەینی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا(د.خ) و هەفتەی یەکگرتوویی لە هەموو موسڵمانان پیرۆز کرد و لەسەر گرنگی ڕێزلێنان بۆ پێغەمبەری گەورەی ئیسلام و دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە سووکایەتیەک بە پێغەمبەری ئیسلام جەختی کرد.

نەسروڵڵا هەروەها رووداوی شاری "نیس"ی فەرەنسای بە توندی ئیدانە کرد و ووتی ئیسلام بە هیچ شێوەیەک ئەم جۆرە رەفتارانە قبوڵ ناکات و هیچ کەسێکیش بۆی نیە ئەم ڕەفتارانە ببەسترێتەوە بە ئیسلام کە کوشتن و چەوساندنی کەسانی بێ تاوانی حەرام کردووە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان زیادی کرد: ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی و هەڕەشە کردن بە کڵێسا و مزگەوت سووکایەتی گەورە بە ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ) یە.

نەسروڵڵا ووتی : هیچ موسڵمانێک تاوانەکانی ئەمریکای لە ئەلجەزایر و ئەفغانستان و لیبیای بە تیرۆریزمی مەسیحی ناو نەناوە و بەم شێوەیە هیچ شتێک بە ناوی تیرۆریزمی ئیسلامی یان فاشیزمی ئیسلامی بوونی نیە. تاوانبار تەنیا کەسی تاوانبارە.

تێبینی : هەفتەی یەکگرتوویی ماوەی ڕۆژانی ١٢ "ربيع الأول" کە بە پێی هەندێ ڕیوایەت لە لای ئەهلی سوننەت ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە تا ١٧ "ربيع الأول" کە بە پێی هەندێک ڕیوایەت لەلای شیعە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، بە هەفتەی یەکگرتوویی لە نێوان ئەهلی سونە و شیعە لە ئێران دیاری کراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.