30‏/11‏/2020

هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە "مأرب"ی یەمەن

هەواڵە تایبەتەکان : شەوی رابردوو بۆ چوارەمین جار پێگەکانیههاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو سەربازگەی "تداوین" لە "مأرب"ی یەمەن لەلایەن هێزە مووشەکیانەی ئەنسارۆڵڵا کرایە ئامانج.

بە گوێرەی بەیاننامەی ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا، لەم هێرشەدا ٨ کەس لە هێزەکانی سعودیە کوژراون و ٧ی دیکەش بریندار بوون لە ناوی حەوت لەو کوژراوانە وەک لە خوارەوەیە : 

١-العقيدطيار/ سعيد حمدان الأسمري 

٢-العقيد/ عبدالله عايض البقمي

٣-الرائد/ محمد سعد المبارك 

٤-النقيب/ عبدالله صالح الغامدي

٥ النقيب/فهد بطاح الشمري

٦-الرقيب/خالد عزيز العتيبي

٧- مشاري مساعد اللحيان

بە پێی ئەو زانیارییانە مووشەکی بەکارهاتوو لەم هێرشەدا لە جۆری P_1 بووە کە بە یەکێک لە وردترین چەکەکانی ئەنسارۆڵڵا هەژمار دەکرێت.

28‏/11‏/2020

کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق ئیدانەی تیرۆری زانا ئێرانییەکەیان کرد

کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق بە سەرۆکایەتی شێخ خالید ئەلمەلا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری زانای ئێرانی فەخری زادە، پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل کردەوە. 

بەشێک لەم بەیاننامەیەدا بەم شێوەیە :

[يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ]

ئاماژە بەو پێشکەوتنە گەورەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بوارەکانی زانست و توێژینەوە بەدەستی هێناوە و گەشەی گەورەی لە بواری ناووکی و کاتێک بە بینینی نیشانەکانی باوەڕپێکراو و زانستی سەلمێنراوە کە بەردەوامی گەمارۆکان دژی ئەم وڵاتە ئیسلامییە لەبەر پشوو درێژی و خۆڕاگری و ئازایەتی خەڵکی ئێران و ڕێبەرایەتی بە بێ ئەنجامە، دوژمنانی ئیسلام بۆ جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی ترسنۆکانە لە ناو خاکی ئێران لەگەڵ بە ئامانج گرتنی توانا زانستییەکان و لێکۆڵەران و داهێنەران، هەوڵیان دا تا لەو پێشکەوتنەی کە خوا بەڵێنی بە بەندەکانی پشوو درێژی داوە، ڕێگری بکەن.

کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق لەگەڵ ئیدانە کردنی ئەم تاوانە، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەکات کە هەموو هەوڵێک بۆ گەیاندنی زیان بە ئێران و بەرەی خۆڕاگری داوە.

ترەمپ پەیوەندی رژێمی ئیسرائیل بە تیرۆری زانا ئێرانییەکەی پشتڕاست کردەوە + وێنە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دووبارە بڵاو کردنەوەی تویتی هەواڵنێرێکی ئیسرائیلی جەختی کردە سەر پەیوەندی رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ تیرۆری زانا ئێرانیەکە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕیتوویتی پەیامی هەواڵنێری ئیسرائیلی کە وتبووی فەخری زادە چەندین ساڵ لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل پێوشوێن گیراوە، بە شێویەک پەیوەندی رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ ئەو تیرۆرەی پشتڕاست کردەوە.



27‏/11‏/2020

بۆردومانی چڕی پایتەختی یەمەن لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان : فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٤ جار ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کردووە.

بە پێی ئەم هێرشانە پێگەکانی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە "بنی مطر" و "ارحب" و "سنحان" و ناوەندی سەنعا ١٧ جار و "الدریهمی" لە پارێزگای حەدیدە ٢ جار و هەروەها "حرف سفیان" لە پارێزگای عمران ٥ جار بۆردومان کراون.

هەر دوای ئەم هێرشانە، هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە چەندین مووشەک پێگەکانی ئەو هاوپەیمانیە لە سەربازگەی "تداوین" لە "مأرب"ی یەمەنیان کردە ئامانج. ئەمە لەکاتێکدایە شەو رابردوو هەروەها ئەو سەربازگەیە لەلایەن ئەو هێزانەوە بە چەندین مووشەک کرا بوو ئامانج کە بە هۆیەوە چەندین کەس لە هێزەکانی ئەو هاوپەیمانیە کوژران و بریندار بوون.

زانایەکی گەورەی ئێران تیرۆر کرا!

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو هەواڵانەی کە پێمان گەیشتووە زانایەکی گەورەی ئێران لە بواری ناووکی و مووشەکی بە ناوی "محسن فخری زاده" لە ناوچەی "آبسرد" لە ڕۆژهەڵاتی تاران پایتەختی ئەو وڵاتە تیرۆر کراوە.

وەک لە زانیارییەکان هاتووە لەگەڵ ئەوەی لە نەخۆشخانە هەوڵی زۆری بۆ دراوە بەڵام بە بێ ئەنجام بووە.

شایانی باسە دوو ساڵ پێش ئێستا نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژێمی ئیسرائیل بە هێنانەوەی ناوی ئەو زانایە، ناوبراوی بە بلیمەتی بەشی مووشەکی ئێران ناو برد بوو و راگەیاند بوو پرۆسەی تیرۆری ئەو زانایە لەلایەن ئەو رژێمەوە لە چەند ساڵی رابردوو شکستی هێنا بوو. (وێنە لە لینکی خوارەوە)





"ماهر الاخرس" لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە ئازاد کرا

"ماهر الاخرس" کە لە زیندانەکانی رژێمی ئیسرائیل ١٠٣ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت بوو، ڕۆژی رابردوو ئازاد کرا و بۆ چارەسەری گواسترایەوە نەخۆشخانەی "النجاح"ی نابلس.

بە پێی زانیارییەکان، ماهر بە بێ هیچ تاوانێک لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە دەستگیر کرا بوو کە لە یەکەم رۆژی دەستگیرکردنی وەک ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرت بوو و دوای ١٠٣ ڕۆژ لە مانگرتنی بەرپرسانی ئەو رژێمەی ناچار کرد گوێ لە داواکارییەکانی بگرن.

تورکیا بنکەیەکی دیکەش لە سووریا چۆڵ دەکات

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "الراشدین" لە باشوری شاری حەلەبی سووریا جێگیرن، پرۆسەی چۆڵ کردن و رادەست کردنی ئەو بنکەیان بە سوپای سووریا دەست پێ کردووە.

لە رۆژانی رابردوو هەروەها سوپای تورکیا ئامادەکارییەکانی بۆ چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "عندان" لە باشوری "نبل الزهرا"ی دەست پێ کردووە.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو پرۆسەی چۆڵ کردنی ئەو بنکانەی سوپای تورکیا کە لە گەمارۆی سوپای سووریا دان و گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکان لە ئیدلب دەست پێ کراوە و تا ئێستا چەندین بنکەی سەربازی و چاودێری رادەستی سوپای سووریا کراون. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ چۆڵ کردنی ئەو بنکانە، سوپای تورکیا دەستی کردووە بە دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی تازە لە ناوچەی ئیدلب کە لە ژێر دەسەڵاتی چەکدارەکانەوەیە. لە ئێستادا سوپای تورکیا نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی نایاسایی و لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێکەوتی ئاستانە، لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدلب دامەزراندووە.

26‏/11‏/2020

دوایین هەواڵەکان لە قەرەباغ /ناوچەی "کلبجر" رادەستی سوپای ئازەربایجان کرا

- هێزەکانی سوپای ئازەربایجان لە ڕۆژی رابردوو وەک رێککەوتنی لەسەر کرا بوو بە شێوەی فەرمی چوونە ناو ناوچەی "کلبجر" و کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیان بە تەواوی گرتە دەست.



- چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی "کلبجر".

- هێزەکانی ئەرمینیا کاتی چۆڵ کردنی "کلبجر" بینای دەروازەی سنووری "عمر" لە باکوری "کلبجر"یان تەقاندەوە. 


-لە سەرەتای ئاگربەس لە قەرەباغ زیاتر لە ١١ هەزار کەس لەو ئەرمەنیانەی کە لە قەرەباغ بەرەو کۆماری ئەرمینیا هەڵهات بوون بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە. 

- پەرلەمانی فەرەنسا بە ٣٠٥ دەنگی بەڵێ و ١ دەنگی نەخێر، دەنگ لەسەر پڕۆژەیە یاسایەک بۆ دان پێدان بە "کۆماری ئارتساخ" بە شێوەی فەرمی دا. شایانی باسە ئەم یاسایە حکومەتی فەرەنسا ناچار بەو دانپێدانە ناکات و ئەم پرۆژەیە بە تەنیا پێشنیارێک دەبێت بۆ حکومەتی فەرەنسا بۆ ئەو بابەتە.

25‏/11‏/2020

کوژرانی گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل + ڤیدیۆ

گەنجێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لە نزیک بازگەی "الزعیم" لە ڕۆژهەڵاتی قودس گیانی لەدەستدا.

ئەم گەنجە کە بە بیانووی هەوڵ دان بۆ هێرش بردنە سەر زایۆنیستیەکان بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بریندار کرا بوو، لەبەر سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.



نوجەبا : هیوادارم بەزوویی لە "بیت اللە الحرام " نوێژ بکەین

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی هێزەکانی بەرخۆدانی یەمەن دژی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان وتی: ئەبێ دەسخۆشی لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا بکەین.

شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبا ئۆپراسیۆنی سەرکەوتووی هێزەکانی بەرخۆدانی یەمەن دژی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان پیرۆزبایی کرد.

ناوبراو وتیشی: سڵاو لە ئەنساروڵڵا و هاوڕێیانی پێغەمبەر و حەزرەتی عەلی. ئێمە سەرتا پامان هیوایە کە بە زوویی ماڵی خودا لە دەستی وەهابیەت و چەتە ئیسرائیلییەکان ئازاد ببێت و لەوێ لە گەڵ ئێوە نوێژ بکەین.

پێشتر عەبدولعەزیز بێن حبتور سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ڕزگاریی نەتەوەیی یەمەن وێڕای پیرۆزبایی لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دوای ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو دژی دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان بە مووشەکی قودس٢، وتی: هەموو ئامانجەکانی ئێمە لە وڵاتانی ستەمکار، ڕەوایە.

مێهر

تەقینەوەکانی ئەفغانستان ٦٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ و وێنە

هەواڵە تایبەتەکان : ئێواره‌ی ڕۆژی رابردوو بە هۆی دوو تەقینەوەی لە پارێزگای بامیان لە ئەفغانستان ٦٠ کوژراو و بریندار لێکەوتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە حکومەتی ئەفغانستان، دوو تەقینەوەکە لە بازاڕی شاری بامیان ڕووی داوە کە بە هۆیەوە تا ئێستا ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ لایەنێک یان گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوانەی نەگرتووە ئەستۆ بەڵام وەک دەوترێت دوو کەس لەوبارەیەوە دەستگیر کراون.

تەقینەوە لە ویلایەتی بامیان کە زۆربەی دانیشتوانی لە مەزهەبی شیعەن و وەک یەکێک لە ئارامترین ویلایەتەکانی ئەفغانستان هەژمار دەکرێت، جێگای سەرنجە.

شایانی باسە لە ماوەی مانگی رابردوو دوو هێرشی دیکە هەروەها بۆ سەر کابول پایتەختی ئەفغانستان ئەنجام درا کە بە هۆیەوە چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەم هێرشانە لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، ڕووی لە زیادبوون کردووە کە وەک پاساوێک بۆ ئەمریکا دەبێت بۆ مانەوەی لەو وڵاتانە.



ڤیدیۆ | هێرشی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری سووریا

هەواڵە تایبەتەکان :سوپای رژێمی ئیسرائیل درەنگانی شەوی رابردوو هێرشی کردە سەر ناوچەی "جبل المانع" لە نزیک دیمەشق و گوندی "رویحینه" لە باشوری "قنیطره" لە سووریا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سووریاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەم هێرشە لە کاتژمێر ١١:٥٠ شەوی رابردوو و لە بەرزاییەکانی ناوچەی جۆلانەوە ئەنجام دراوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا توانیەتی هەندێک لەو مووشەکانە تێکبشکێنێت.



دوایین هەواڵەکان لە بارودۆخی قەرەباغ تا ٢٤-١١-٢٠٢٠ + تازەترین نەخشەی ناوچەکە

- مۆڵەتی ١٠ ڕۆژەی چۆڵ کردنی ناوچەی "کلبجر" ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەم کۆتایی پێ دێت و سوپای ئازەربایجان بە شێوەی فەرمی دەچێت ناو ئەو ناوچەیەوە. بە پێی ڕێکەوتنی ئاگربەس بڕیار وا بوو ناوچەی "کلبجر" لە ١٥ی تشرینی دووەم لەلایەن ئەرمینیا چۆڵ بکرێت و رادەستی سوپای ئازەربایجان بکرێتەوە، بەڵام لەسەر داوای ئەرمینیا و لەگەڵ رەزامەندی ئازەربایجان ١٠ رۆژیتر لەسەر ئەو ماوەیە درێژ کرابوویەوە.

- ناوچەی "ئاقدام" بە تەواوی رادەستی سوپای ئازەربایجان کرایەوە.

- ئیلهام عەلیف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی ناوچەی "ئاقدام"یان کرد.

- سوپای رووسیا زیاتر لە ١٠٠ هێزی سەربازی تازە کە لە ١٣ یەکەی کەلوپەلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامێری تایبەت بە هەڵگرتنی مین Uran-6 UGV پێک دێت بۆ قەرەباغ ناردووە. ئەم هێزانە ئەرکیان پاککردنەوەی ناوچەکە و ڕێگا و بانەکان لە مین و بۆمبە چێندراوەکان دەبێت.

- لە سەرەتای ڕێکەوتی ئاگربەس لە قەرەباغ، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لەو ئەرمەنیانەی کە لە قەرەباغ بەرەو کۆماری ئەرمینیا هەڵهات بوون، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە قەرەباغ.

24‏/11‏/2020

دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لەلایەن تورکیا لە سووریا

هەواڵە تایبەتەکان : بە گوێرەی زانیاریەکان لە ناوچەکە، سوپای تورکیا هەستاوە بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لە باکوری شاری "معره النعمان" لە باشوری پارێزگای ئیدلب کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکانەوەیە.

لە چەند ڕۆژی رابردوو سوپای تورکیا هەروەها بنکەیەکی سەربازی تازە لە گوندی بلیون لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکان لە باشوری ئیدلب دامەزراند بوو.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی رابردوو سوپای تورکیا لە چەندین بنکەی سەربازی و چاودێری لە ناوچەی ئیدلبی سووریا پاشەکشەی کردووە. بنکەکانی چاودێری "مورک" و "شیرمغار" و "جبل شیخ عقیل" و بنکەی سەربازی "معرحطاط" ئەو بنکانەن کە سوپای تورکیا تا ئێستا چۆڵی کردووە.

هێزەکانی سوپای تورکیا تا ئێستا لە ٩ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

23‏/11‏/2020

ڤیدیۆ | هێرشی مووشەکی ئەنسارۆڵڵا بۆ قولایی خاکی سعودیە

هەواڵە تایبەتەکان : یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا لە هێرشی مووشەکی سەرکەوتوانەی ئەو هێزانە بۆ قولایی ٦٥٠ کیلۆمەتری ناو خاکی سعودیە بۆ سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ لە شاری جەددە هەواڵی دایەوە.

بە ووتەی یەحیا سەریع لەم هێرشەدا مووشەکی قودس٢ بەکارهاتووە کە وێستگەیەکی ئەم پاڵاوگەیە بە سەرکەوتوانە کراوەتە ئامانج.

شایانی باسە مووشەکی قودس٢ یەکێک لە مووشەکە تازەکانی ئەو هێزانەیە.

یەحیا سەریع هەروەها ووتی ئەم هێرشە وەک وەڵامدانەوەیەک بە بەردەوامی گەمارۆ و دەستێوەردانی سعودیە بۆ سەر یەمەن و خەڵکی یەمەنە و داوا لە خەڵک و کۆمپانیا بیانییەکانی کرد لە دامەزراوە گرنگەکانی سعودیە خۆیان بە دوور بگرن.







22‏/11‏/2020

ڤیدیۆ | هێرشی فراوانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە

فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە چەندین شوێن لە کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد.

بە پێی زانیارییەکان ، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بنکەیەکی بەرەی خۆڕاگری فەلەستین لە نزیک ناوچەی "شیخ عجلین" لە باشوری ڕۆژئاوای کەرتی غەززە و بورجێکی چاودێری لە گەڕەکی "شجاعیه" لە ڕۆژهەڵاتی غەززە و بنکەیەک لە باشوری رۆژئاوای غەززە و بنکەیەک لە رۆژئاوای "خان یونس" لە باشوری کەرتی غەززە و هەروەها بنکەیەکی دیکەش لە "رفح"یان بۆردومان کردووە.

بزووتنەوەی حەماس سەرەڕای ئیدانە کردنی ئەم هێرشانە رایگەیاند، ئامانجی تاوانەکانی بێ کۆتایی دوژمن دژ بە میللەتی فەلەستین، دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێوان خەڵکەوەیە.

ووتەبێژی بزووتنەوەی حەماس راگەیاند، ئەم تاوانانە هەوڵێکە لەلایەن رژێمی زایۆنیستی بۆ سەرکەوتن لە شەڕی دژ بە فەلەستینیەکان بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک ڕوو نادات چونکە میللەتی فەلەستین بە تێکۆشانی خۆی بۆ ئازادی تەواوی ئەم خاکە و سەندنەوەی ماف و شوێنە پیرۆزەکانی بەردەوام دەبێت.



تورکیا بنکەیەکی دیکەی سەربازی لە سووریا دامەزراند

هەواڵە تایبەتەکان :سوپای تورکیا بنکەیەکی سەربازی تازە لە گوندی بلیون لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارەکان لە باشوری ئیدلب دامەزراند.

لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی رابردوو سوپای تورکیا لە چەندین بنکەی سەربازی و چاودێری لە ناوچەی ئیدلبی سووریا پاشەکشەی کردووە. بنکەکانی چاودێری "مورک" و "شیرمغار" و "جبل شیخ عقیل" و بنکەی سەربازی "معرحطاط" ئەو بنکانەن کە سوپای تورکیا تا ئێستا چۆڵی کردووە.

هێزەکانی سوپای تورکیا تا ئێستا لە ٩ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

دوایین بارودۆخی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن تا ٢١-١١-٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان :دوای کۆنترۆل کردنی بنکەی مارس لە رۆژئاوای پارێزگای "مأرب"ی یەمەن لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە کۆکردنەوەی هێز، هێرشەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو بنکەیە دەست پێ کردووە.

هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر بنکەی مارس وەک دوایین هەوڵەکانی ئەوان بۆ گەڕانەوەی ئەو زیانانەیە کە لەو پارێزگایە پێیان گەیشتووە و لە ئەگەری سەرکەوتوو نەبوونیان، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ بەدەستهێنانی دوایین ئامانجیان کە کۆنترۆل کردنی شاری "مأرب"ە دەستپێدەکات.

ڕەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا

ڕەنگی سوور = هاوپەیمانی سعودیە 



٧ مناڵی فەلەستینی کوژراون

سەرچاوەکانی حکومەتی فەلەستینی لە "ڕام اللە" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧ مناڵی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوون.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد لە ڕاپەڕینی دووەمی فەلەستینیەکان (انتفاضة الأقصى) لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، زیاتر لە ٣٠٩٧ مناڵی فەلەستینی بە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل شەهید بوون و دەیان هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

21‏/11‏/2020

هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر پایتەختی ئەفغانستان/مووشەکێک بەر باڵیۆزخانەی ئێران کەوتووە + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان : لە هێرشێکی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کابول پایتەختی ئەفغانستان بەلایەنی کەمەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ کە تێدا ٢٣ مووشەک ئاراستەی چەندین شوێنی جیاواز لە کابول کراوە و بە ووتەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ تاریق ئاریان ئەم مووشەکانە لە پشتی دوو ئۆتۆمبێلەوە هەڵدراون.

بە پێی زانیارییەکان یەکێک لەو مووشەکانە بەر باڵیۆزخانەی ئێران لەو شارە کەوتووە کە باڵیۆزخانەکە لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " خۆشبەختانە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووە و هەموو کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکە لە تەندروستییەکی باش دان."

شایانی باسە لە سەرەتای ئەم مانگە سێ چەکداری داعش بە پشتێنەی بۆمبڕێژکراوەوە هەڵیانکوتایە سەر زانکۆی کابول و لەوێ ٢٢ کەسیان کوشت کە زۆربەیان خوێندکاری ئەفغانی بوون. باڵیۆزی ئێرانیش لە کاتی ئەو هێرشەدا لە ناو باڵەخانەکە بوو.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەم هێرشانە لەگەڵ بڕیاری ئەمریکا بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق، ڕووی لە زیادبوون کردووە.





20‏/11‏/2020

بنکەی سەربازی مارس لەلایەن ئەنسارۆڵڵا کۆنترۆل کرا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و یەکینەکانی خەڵکی لە رۆژئاوای پارێزگای "مأرب"ی یەمەن، ئەو هێزانە توانیان بنکەی مارس و ڕێگای سەنعا--مأرب کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە دا بوون، کۆنترۆلی بکەنەوە.

بێ گومان ئامانجی دیکەی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە رۆژئاوای پارێزگای "مأرب"، پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارۆچکەی "رغوان" دەبێت و گفتوگۆکان لەگەڵ هۆزەکانی ئەو ناوچەیە بەردەوامە و وەک پێشبینی دەکرێت ئەو هۆزانە لەگەڵ ئەنسارۆڵڵا بگەنە رێککەوتن.



ڤیدیۆ | ئێران کەشتییەکی جەنگی رادەستی هێزە دەریاییەکانی کردەوە

هەواڵە تایبەتەکان : ئێران کەشتییەکی جەنگی بە ناوی "شەهید رودەکی" رادەستی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتەی کرد کە وەک دەوترێت توانای هەڵگرتنی هەلیکۆپتەر و هەموو جۆرە چەکێکی هەیە.

حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە مەراسمی رادەست کردنی ئەم کەشتییە جەنگییە ڕاگەیاند : دڵنیاین ئەوەی کە ئەمڕۆ لە هێزی دەریایی سوپا ڕوو دەدات، درێژەی ڕوانینی قووڵ و ستراتیژیی ئایەتوڵڵا خامنەیی و فەرماندەیی گشتی هێزەکانە.

ناوبراو جەختی کرد: هەر ئەو جۆرە کە رێبەری باڵا فەرمانی کردووە کە نەخشەڕێگای ئاسایش، هێز و سەربەخۆیی وڵات لە ڕێگای بەهێز بوونەوە تێدەپەڕێت، ئەو مەنتیقە لە کۆمەلگای ئێمە لە ئارادایە و ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ نیشانەی ورەی نەبەزینی نەتەوەیەکی گەورە لە بەرانبەر گوشارگەلێکە لە ئاستی جیهانی.



پاشەکشەی کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی سەعودیا لە سەربازگەیەکی یەمەن + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان :کاروانێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا لەگەڵ کەلوپەلە سەربازییەکانیان لە سەربازگەی "تداوین" لە باکوری شاری "مأرب"ی یەمەن پاشەکشەیان کردەوە.

لەگەڵ دەستپێکردن و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لە میحوەرەکانی ڕۆژئاوا و باکووری پارێزگای "مأرب" پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیاش لە بنکە سەربازییەکانی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دەستی پێکردووە کە لەگەڵ چوونە دەرەوەی کاروانێکی دیکە لە سەربازگەی "تداوین" بەرەو دەروازەی سنووری "الودیعه"، بەردەوامی هەیە.

سەربازگەی "تداوین" دەکەوێتە باکوری شاری "مأرب" و نزیک بنکەی "صحن الجن" کە شوێنی جێگیر بوون و مەشق و راهێنانی سەربازی هاوپەیمانی سەعودیایە.

شایانی باسە هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا چەندین جار بە مووشەک هێرشیان کرد بوو سەر ئەم سەربازگەیە کە لە دوایین جار کە لە چەند ڕۆژی رابردوو ئەنجام درا بوو، چەندین کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا و مەنسورهادی کوژران و برینداربوون.



19‏/11‏/2020

تاقیکردنەوەی مووشەکی حەماس لە غەززە

میدیاکانی عیبری رایانگەیاند بزووتنەوەی حەماس رۆژی چوارشەممە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی تازەی ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ئەو میدیانە، حەماس لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە توانا مووشەکی و سەربازیی، چەندین مووشەکی تازەی بەرەو دەریا هاوێشتووە.

18‏/11‏/2020

هێرشی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق

هەواڵە تایبەتەکان : بە هۆی هێرشێکی مووشەکی رژێمی ئیسرائیل ٣ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا بوونە قوربانی و کەسێکیش بریندار بوو.

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ رژێمی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان چەندین مووشەک ئاراستەی ناوچەیەک لە باشوری دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتەی کرد کە هەندێک لەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمی بەرگری سووریا تێکشکێنران.

ئەم هێرشە کە لە کاتژمێر ٣:١١ بەرەبەیانی ئەنجام دراوە، بە هۆیەوە ٣ کەس لە هێزەکانی سوپای سووریا کوژراون و کەسێکیش بریندار بوو. 

ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ و راگەیاند پێگەکانی سوپای قودس و سووریا لەم هێرشەدا کراوەتە ئامانج.

17‏/11‏/2020

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرایە ئامانج + ڤیدیۆ

چەندین مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کران.

بە پێی هەواڵە سەرەتاییەکان ٦ مووشەکی کاتیۆشا چەند خۆلەکێک پێش ئێستا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کراوە کە سیستەمی بەرگری ئەمریکا لەو ناوچەیە نەیتوانیوە ئەو مووشەکانە تێکبشکێنێت.





بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بۆ یەکەمجار سەردانی ئیمارات دەکات

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی رژێمی ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوای رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو رژێمە لەگەڵ ئیمارات، بڕیاره‌ مانگی داهاتو سه‌ردانی ئەو وڵاتە بكات.

به‌گوێره‌ی میدیاكان، نیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت مانگی داهاتو ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجامبدات، به‌ڵام تا ئێستا رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ دیارینه‌كراوه‌.

دوایین هەواڵەکان لە بارودۆخی قەرەباغ و ناردنی هێزەکانی تورکیا + تازەترین نەخشەی ناوچەکە + ڤیدیۆ

- ئەردۆغان پرۆژەیاسایەکی رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردەوە بە مەبەستی ناردنی هێزی سەربازی بۆ بنکەیەکی چاودێری بۆ چاودێریکردنی ئاگربەس لە ئازەربایجان.

لە هەفتەی رابردوو رووسیا و تورکیا لە ئەنکەرە لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە قەرەباغ گفتوگۆیان کردەوە. تورکیا داوای ناردنی هێزەکانی بۆ هێڵەکانی پێشەوە و دامەزراندنی بنکەی چاودێری لە ناو ناوچەی قەرەباغ دەکات بەڵام رووسیا لەگەڵ ئەم بابەتە نیە. ڕۆژی رابردوو گفتوگۆکان لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی تورکیا لە قەرەباغ کۆتایی پێ هات و هیچ لێدوانێک لەلایەن ئەو دوو لایەنە لەسەر ئەنجامی گفتوگۆکان و بەردەوامی بەو گفتوگۆیانە بڵاو نەکرایەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسێکی رووسیا راگەیاند کە ئەو وڵاتە و تورکیا لەسەر دامەزراندنی بنکەیەکی چاودێری ئاگربەس لە شاری "بردا" رێککەوتوون. هەر بەم شێوەیە ئەردۆغان پرۆژەیاسایەکەی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی ناردووە کە خۆی پشتڕاستکردنەوەیەکە لەسەر رێککەوتنی تورکیا و رووسیا.

شایانی باسە شاری "بردا" لە دەرەوەی ناوچەی قەرەباغە و ئەمە بەو واتایە تورکیا نەیتوانیوە رووسیا ڕازی بکات لەسەر ئامادەبوونی هێزەکانی لە ناو خۆدی ناوچەی قەرەباغ.

- نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا راگەیاند دەست لەکار هەڵناگرێت و داوا لە هێزەکانی ئەو وڵاتە کرد رووبەڕووی ئەو ناڕەزایەتی ببنەوە کە نەیارانی بەڕێوەدەبەن.

دوای رێککەوتنی ئاشتی لە قەرەباغ ناڕەزایەتیەکان بە شێوەی فراوان دژی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا و رێککەوتنی ئاشتی لەو وڵاتە دەستی پێ کردووە و لە ئیرەوان پایتەختی ئەرمینیا بەردەوامە تا ئێستا چەندین کەس لە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی ئامادەکاری بۆ تیرۆر کردنی نیکۆل پاشینیان دەستگیر کراون.

- لەسەر داوای ئەرمینیا چۆڵ کردنی "کلبجر" لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە بە مەبەستی رادەست کردنی بە کۆماری ئازەربایجان تا ٢٥ی ئەم مانگە دواخرا.

هێزەکانی ئازەربایجان لە باشوری "گویگول" و "داشکسن" هاتوونەتە ناوچەی "کلبجر". 

- گەڕانەوەی ئەو ئەرمەنیانەی کە خەڵکی "خانکندی(ئێستپاناکرت)" بوون و بەرەو وڵاتی ئەرمینیا هەڵهات بوون، دەستی پێ کردووە.

- بە پێی هەواڵەکان پرۆسەی گواستنەوەی هێزەکانی ئاشتیپارێزی رووسیا و پێداویستیەکانیان بۆ ناوچەی قەرەباغ کۆتایی پێ هاتووە.

- گفتوگۆی وەزیری دەرەوەی روسیا و ئازەربایجان لەسەر جێبەجێ کردنی پرۆسەی ئاشتی و بارودۆخی قەرەباغ.

- راگەیاندنی ناوی ٥١ کەسی دیکە لە کوژراوانی هێزەکانی ئەرمینیا لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

- وەزارەتی بەرگری رووسیا نەخشەیەکی تازە لە بنکەکانی چاودێری ئەو وڵاتە لە ناوچەی قەرەباغ بڵاو کردەوە کە بەو پێیە ١٨ بنکەی سەربازی بە شێوەی هەمیشەیی لە قەرەباغ بەرپا دەبێت و شوێنەکانیان لەسەر نەخشەی هاوپێچ دیاری کراوە.



15‏/11‏/2020

٢٩٣ بەکرێگیراوی سوری لە قەرەباغ کوژراون

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سووریا بڵاوکراوەتەوە، لە شەڕ و پێکدادانەکانی قەرەباغ ٢٩٣ کەس لە بەکرێگیراوانی سوری کە لەلایەن تورکیا بۆ هاوکاری سوپای ئازەربایجان بۆ ئەو ناوچەیە نێردرا بوون، لە قەرەباغ کوژراون.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، تورکیا نزیکەی ٢٥٠٠ بەکرێگیراوی سوری بۆ وڵاتی ئازەربایجان گواستۆتەوە کە لە نێوانیاندا ٣٤٢ کەسیان لەبەر شەڕ و مووچەکانیان گەڕاونەتەوە سووریا.

دوایین هەواڵەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی میحوەری "مأرب"ی یەمەن تا ١٤-١١-٢٠٢٠ + نەخشەی یەمەن وناوچەکە


هەواڵە تایبەتەکان : شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا و هاوپەیمانی سەعودیا لە رۆژئاوای پارێزگای "مأرب"ی یەمەن بەردەوامە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان لەو میحوەرە، هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیا توانیەتی چەندرێیانی "ماس" کۆنترۆل بکاتەوە و تا ڕادەیەک ڕێگری لە نزیک بوونەوەی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا بە بنکەی "ماس" بکاتەوە.

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بە چڕی و بە ووردی خەریکی بۆردومان کردنی ناوچەکەن بە شێوەیەک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٢٦ جار ناوچەکەیان بۆردومان کردووە کە بەو هۆیەوە چەندین کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.

شایانی باسە زۆربەی هۆزەکانی ناوچەی ڕۆژئاوایی رێککەوتنیان لەگەڵ ئەنسارۆڵڵا کردووە و گفتوگۆ لەگەڵ هۆزەکانی "رغوان" بەردەوامە ، هەر بۆیە وەک دەبینرێت ئەنسارۆڵڵا بڕیاری داوە هێز و توانای بۆ میحوەرەکی دیکە بگوازێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هاوپەیمانی سەعودیا بە هێواشی و وردە وردە خەریکی پاشەکشە کردن لە باشوری رێگای سەنعا - مأرب و بنکەی "ماس"ە، بەڵام بە چەندین هۆکارێکەوە وەک ڕێگری کردن لە دابەزینی ورەی هێزەکانی و دروست کردنی هێڵی بەرگری لە نزیک شاری "مأرب" و... هەوڵ دەدات ئەم پاشەکشەیە بە هێواشی ئەنجام بدرێت.

ڕەنگی سەوز = ئەنسارۆڵڵا

ڕەنگی سوور =هاوپەیمانی سەعودیا



تەلئەبیب کرایە ئامانج + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان : بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکانی نزیک کەرتی غەززە لێدرا کە بە هۆی هاویشتنی چەند موشەکێکەوە لە غەززەوە بوو.

بە ووتەی سەرچاوەکانی رژێمی زایۆنیستی زەنگی ئاگادارکردنەوە سەرەتا لە شارۆچکەی "عسقلان" لێدراوە کە دواتر دوو مووشەک بەر ئەو شارۆچکەیە کەوتووە، هەروەها مووشەکێکیش بەر بەندەری "اسدود" لە باکوری کەرتی غەززە کەوتووە.

ئەوەی جێی سەرنجە دوو مووشەک بە سەرکەوتوویی بە باشوری تەلئەبیب، پایتەختی رژێمی ئیسرائیل کەوتووە بێ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچەیە لێ بدرێت. ئەمە یەکەم جارە شاری تەلئەبیب دوای شەڕی ٥٢ ڕۆژەوە لە ساڵی ٢٠١٤ بە مووشەک دەکرێتە ئامانج.

بەرپرسێکی باڵای رژێمی ئیسرائیل راگەیاندووە کە ئەم ڕووداوە زۆر مەترسیدار بووە و سوپای ئەو رژێمە وەڵامێکی سەختی دەبێت.

شایانی باسە، سوپای رژێمی ئیسرائیل لەم ڕۆژانەدا لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی "بها ابوالعطا" لە فەرماندەکانی باڵای لیوای قودسی سەر بە جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە.






دوایین هەواڵەکان بارودۆخی قەرەباغ تا ١٤-١١-٢٠٢٠ + نەخشەی بنکەکانی هێزەکانی رووسیا لەو ناوچەیە

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا بۆ جێ بەجێ کردنی رێککەوتنی ئاشتی هاتوونەتە ناوچەی "خۆبەڕێوەبەری ناگۆرنو قەرەباغ" و چەند ناوچەی دیکە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە ١٧ بنکەی سەربازی بە شێوەی هەمیشەیی لەلایەن هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا لە ناوچەی قەرەباغ دادەمەزرێت؛ هەروەها چەندین بنکەی سەربازی کاتی لە چەند ناوچەیەکی دیکەی قەرەباغ دادەمەزرێت کە بە شێوەی سێگۆشەی سپی لەسەر نەخشە دیاریمان کردووە.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری رووسیا لە لێدوانێکدا راگەیاند: لە شەڕی قەرەباغ زیاتر لە ٤ هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بریندار بوون و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەرمینیا، ٢٣١٧ کەس لە هێزەکانی ئەرمینیا لە شەڕی قەرەباغ گیانیان لەدەست داوە.

لە ماوەی سێ ڕۆژی رابردوو، ١١٠٣ هێزی سەربازی رووسیا و ١١٦٨ پارچە کەلوپەلی سەربازی بە ٧٣ فڕۆکە لە رووسیا بۆ ئەرمینیا گواستراونەتەوە. بڕیار وایە ئەو هێز و کەلوپەلە سەربازییانە لە ئەرمینیا لە رێگەی ناوچەی "لاچین"ەوە بۆ قەرەباغ بگوازرێنەوە.

ئەو ناوەندە سەرەکییانەی کە هێزەکانی ئاشتیپارێزی رووسیا لە ناوچەی قەرەباغ تێدا جێگیر دەبن، شارەکانی ئێستپاناکرت و مارتاکرت دەبێت.

بە پێی زانیارییەکان، دەستەی سەربازی رووسیا و تورکیا لە ئەنکەرە لەسەر ئاگربەسی قەرەباغ گفتوگۆیان کردووە و سەرەڕای ئەوەی لە ١٢ی ئەم مانگە وەزیرانی بەرگری رووسیا و تورکیا رێککەوتنێکیان لەسەر دامەزراندنی بنکەی هاوبەش بۆ چاودێری کردنی ئاگربەسی قەرەباغ واژۆیان کرد بوو، تا ئێستا هیچ هەواڵێک دەربارەی جێگیر بوونی هێزەکانی تورکیا لە قەرەباغ بڵاونەکراوەتەوە.




13‏/11‏/2020

چۆڵ کردنی دوو بنکەی دیکەی تورکیا لە سووریا

هەواڵە تایبەتەکان : سوپای تورکیا هەستا بە چۆڵ کردنی دوو بنکەی چاودێریی و سەربازیی بە ناوەکانی "شیخ عقیل" و "قبتان الجبل" لە رۆژئاوای حەلەب لە سووریا.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو پرۆسەی چۆڵ کردنی ئەو بنکانەی سوپای تورکیا کە لە گەمارۆی سوپای سووریا دان دەست پێ کراوە، لەکاتێکدا میدیاکان تا رادەیەک بێدەنگیان لەم بارەیەوە هەڵبژاردووە.

تا ئێستا بنکەکانی چاودێری "مورک" و" شیرمغار" و بنکەکانی سەربازی "معرحطاط" لە سووریا لەلایەن سوپای تورکیا چۆڵ کراوە و کەلوپەلەکانی بۆ پارێزگای ئیدلب کە لە ژێر کۆنترۆڵی چەکداران دایە گواستراونەتەوە.

هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی خانووی هاونیشتیمانیەکی فەلەستینیان لە قودس ڕووخاند + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی خانووی هاونیشتیمانیەکی فەلەستینیان لە ڕۆژهەڵاتی قودس بە بیانووی "نەبوونی مۆڵەت" ڕووخاند.

شارەوانی قودس سەر بە رژێمی ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەو رژێمە خانووی ئەحمەد ئەبو ئەلحەوا، یەکێک لە دانیشتوانی گەڕەکی "التور"ی ڕۆژهەڵاتی قودس بە بیانووی "دروست کردنی خانوو بە بێ مۆڵەت"یان ڕووخاند.

یاسر برای خاوەن خانووەکە ووتی: هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل خانووی براکەمیان بۆ دووەم جار ڕووخاند. ئەم هێزانە براکەم و هاوسەرەکەیان دەستگیر کردەوە.

شارەوانییەکانی سەر بە رژێمی ئیسرائیل بە پێدانەدانی مۆڵەت بە فەلەستینیەکان، سیاسەتی ئەو رژێمە بۆ ترساندنی فەلەستینییەکان و بە یەهودی کردنی ناوچەکە جێ بەجێ دەکەن.

بە پێی راپۆرتی فەرمانگەی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان «ئوچا» بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیلی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا ٩٠ یەکەی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی قودسیان بەم بیانووە ڕووخاندووە. و بەو هۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ فەلەستینی ئاوارە بوون.

ئەم شارەوانیانە زۆربەی جاران کە بڕیاری ڕووخانی خانووی فەلەستینیەکان دەردەچێت، ئەو هاونیشتیمانیە فەلەستینیانە ناچار بە پێ بژاردنی پارەی ڕووخاندنیان دەکات. 

شایانی باسە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی فەلەستینیەکان لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل رووخێندراون.