هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەکە لێژنەیەکی سەربازی روسیا و تورکیا لە گوندی "شرکراک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا دەربارەی چارەنووسی شاری عەین عیسا کۆبوونەوە.
لەم دیدارەدا لێژنەی تورکیا بە شێوەی ئاشکرا داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە شاری عەین عیسایان کردووە و رایانگەیاندووە ئەم بابەتە تەنیا رێگای راگرتنی پێکدادانەکان لە ناوچەی عەین عیسایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکەکان بەڵێنی ئەوەیان بە روسیا داوە کە پێکدادانەکان بە شێوەی کاتی و تا کاتی بڕیاردانی هێزەکانی SDF لەسەر ئەم بابەتە، رابگیرێت.
لە لایەکی دیکەوە بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادە بە پاشەکشە کردن لە شاری عەین عیسا نین.
لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی عەین عیسا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی؛ ئەم پێکدادانە دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات بێ وێنەیە. گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ پێشڕەوی لەم ناوچەیە گەیشتە ڕادەیەک کە لە کۆتایی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بوون لە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا داوای یارمەتی بکاتەوە.
شایانی باسە هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا لە چەندین خاڵ لەسەر رێگای M4 و دەوروبەری شاری عەین عیسا ئامادەییان هەبووە بەڵام کۆنترۆڵی ئەم شارە لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات داوە.
لە ئێستادا بە هاتنە ناوی پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای سوریا بۆ عەین عیسا و دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی تازە لەو ناوچەیە، بەشێک لە گرژییەکان کەم بووتەوە.
لە کاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەئێستادا سەرکردایەتی کوردانی سوریای دەکات، بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکان و پێشڕەوییەکانی تورکیا ئامادە بە رادەست کردنی عەفرین بە سوپای سوریا و روسیا نەبوو و ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەوەی نەوەک تەنیا شاری عەفرین بەلکو بەشێکی زۆر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لەلایەن تورکیاوە و چەکدارانی داگیر بکرن.
لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات هەروەها، ئەمریکا بە هاوکاری نەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبەرامبەر تورکیا، بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن تورکیا و چەکدارانی داگیر کران کە ئەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ناچار بە وەرگرتنی هاوکاری لە سوپای سوریا و روسیای کرد.
هەرچەندە درەنگ بڕیاردانی سوریای دیموکرات بۆ وەرگرتنەوەی هاوکاری لە حکومەتی سوریا و روسیا لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا بوو بە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، بەڵام لە کۆتاییدا هۆکارێک بوو بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.