ڕۆژنامەی تودەی ئیسرائیلی لە پەیوەندی نهێنی نێوان رژێمی ئیسرائیل و تورکیا بۆ چاکردنەوەی پەیوەندییەکانیان هەواڵی دایەوە.
بە ڕاپۆرتی بنکەی میدل ئیست مانیتور کە لە چەندین سەرچاوەوە وەرگیراوە ئاماژە بەوە کراوە، هەوڵەکانی باش کردنی پەیوەندییەکان لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هاکان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئەمنیەتی نیشتمانی تورکیا بەلایەنی کەمەوە یەک دیدار و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی رژێمی ئیسرائیل ئەنجام داوە.
بە پێی زانیارییەکان، ئەنکەرە نیگەرانی سیاسەتی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بەرامبەر حکومەتی ئەردۆغان بە بەراورد بە ترەمپە، بە تایبەت لەسەر سەپاندنی گەمارۆکان لەسەر تورکیا.
سەرچاوەیەکی ڕۆژئاوا بە مانیتوری راگەیاندووە : هەڵسەنگاندنی تورکیا ئەوەیە کە بە هەبوونی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل، دەتوانێت بە حکومەتی بایدن نزیک ببێتەوە.
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل زیاتر لە دە ساڵە و لە کاتی رووداوی کەشتی مارمارا لە ساڵی ٢٠١٠ و دوای بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە و هەروەها کاتی ئەوەی ئەنکەرە باڵیۆزی ئیسرائیل لەبەر بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس، دەر کرد بوو، ڕووی لە سارد بوونەوە کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.