04‏/12‏/2020

ڤیدیۆ | ئێران فڕۆکەیەکی هاوشێوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە دروست کردووە

هەواڵە تایبەتەکان : کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بە ناوی "شاهد١٧١" راگەیاند، توانیەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هاوشێوەی فڕۆکەی RQ-170ی ئەمریکا دروست بکات کە توانای ١٠ کاتژمێر فڕین بە خێرایی ٤٦٠ کم و دووری ٤٤٠٠ کیلۆمەتری هەیە و ئەرکی چاودێری دەبێت.

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی RQ-170 کە دوو باڵی بە پانای ٢٦ متر و درێژایی ٤.٥ متر هەیە، لە پێشکەوتووترین نموونەی فڕۆکە سیخووڕیەکانی سوپای ئەمریکا دێتە ئەژمار و لە ڕێگەی مانگیلە دەستکردەکان و چەند ویستگەی تەکنیکی سوپای ئەمریکا لە ڕێگەی زەوییەوە کۆنترۆڵ دەکرێ و ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری لە ئەستۆیە و توانای ڕاکردنی لە ڕادارەکانیش هەیە. 

ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١١ تەکنەسیەنەکانی سەر بە سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران توانیان بە هاک کردنی یەکێک لەو فڕۆکە ئەمریکیانە کۆنترۆلی لە ئاسمانەوە بگرنە دەست و بهێننە خوارەوە بێ ئەوەی کە خەسارێکی ئەوتۆی بەربکەوێ.


هەر دوای ئەو رووداوە، بەرپرسانی پێنتاگۆن ناڕاستەوخۆ و وتەبێژێکی ناتۆ لە ئەفغانستان بە ڕاشکاوی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی ئەم فڕۆکە فرۆکەوانەی ڕاگەیاندبوو و باڕاک ئۆباما سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا راگەیاند داوامان لە ئێران کردووە ئەو فرۆکەمان رادەست بکاتەوە.

بە گوێرەی چاودێران، نیگەرانی ئەمریکا لەوە بوو کە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەکارهاتوو لەم فڕۆکە دا بکەوێتە دەست وڵاتانی نەیاری واشنتۆن.

شایانی باسە ئەم فڕۆکە تەنیا بۆ مەبەستی تایبەت لەلایەن ئەمریکاوە کەڵکی لێ وەردەگرێت.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.