- بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چەکداران لە سوریا ٣٤ جار ئاگربەسیان لە ئیدلب پێشێل کردووە. ١٦ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای ئیدلب، ٤ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای حەلەب، ١٥ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای لازقیە و ٢ جار لە پارێزگای حەما.
- لە ١٦ کانوونی یەکەم، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا لە سێیەم رۆژ لە بیابانەکانی سوريا دژ بە تیرۆرستانی داعش بەردەوامە. زۆربەی ئەم پێکدادانە لە ناوچەکانی "جبل البشری" و بیابانەکانی نێوان دێرەزوور و تدمر بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو جموجۆڵەکان و هێرشەکانی داعش دژ بە هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانی ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە و توانیانە زیان بە سوپای سوریا بگەینن؛ هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا بۆ لەناو بردنی داعش لەو ناوچانە دەستی پێ کرا.
پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا لە باکوری رقە بەردەوامە. ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو رێکەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و روسیا بۆ دامەزراندنی چەندین بنکەی چاودێری تازە لە دەوروبەری شاری عەین عیسا بۆ مەبەستی ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکداران ئەنجام درا بوو؛ سەرەڕای ئەوە هێرشە تۆپخانەیی و زەمینی لە باکوری عەین عیسا بەردەوامە.
- چەندین چەکداری نەناسراو هێرشان کردە سەر نووسینگەی ئەنەکەسە.
- سوپای تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "الصرمان" لە ڕۆژهەڵاتی "معره النعمان" هێنا و ئەو بنکەیەی رادەستی هێزەکانی سوپای سوریا کرد. تا ئێستا چەندین بنکەی چاودێری و سەربازی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سوریا کە لە گەمارۆی سوپای ئەو وڵاتە دا بوون، چۆڵ کراوە.
- هێزەکانی ئەمریکا دەورییەکی سەربازیان لە باشوری حەسەکە ئەنجام دا.
- پۆلیسی سەربازی روسیا دەورییەکی سەربازی لە درێژایی سنوورەکانی جولان لە باشوری سوریا ئەنجام دا. ئەم دەوریە لە گوندی "حضر" دەست پێ کرا و تا ناوچەی "صیدا الجولان" بەردەوامی هەبوو.
- ٣٩٣ کەس لە ئاوارەکانی سوریا لە دەروازەی سنوری "یابوس" و "تل کلخ" لە لوبنان بۆ سوريا گواسترانەوە. هەفتەی رابردوو هەروەها ٤٥٢ ئاوارەی سوری بۆ ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە. بە پێی ئاماری حکومەتی لوبنان، لە ئێستادا ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە سوری لەو وڵاتە دان.
سوپای سوریا بەشێکی زۆر چەک و تەقەمەنی لە باشوری ئەو وڵاتە دۆزرایەوە. بەشێک لەو چەکانە دروست کراوی ئیسرائیلن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.