هەواڵە تایبەتەکان : لە هێرشێکی تازەی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی "کهنه تاغلار" لە قەرەباغ، ئەو ناوچەیە لەلایەن ئازەربایجانەوە کۆنترۆلی کرا.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هێزەکانی ئازەربایجان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزە ئەمنییەکان لە "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و توانیان گوندی "کهنه تاغلار" کۆنترۆل بکەنەوە. ئەو پێکدادانانە دوای چەند کاتژمێرێک و بە نێوەندگیری رووسیا راگیرا.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئازەربایجانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە هۆی ئەو پێکدادانانە ٤ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ٢ی دیکەش برینداربوون. ئەمە لەکاتێکدایە ٦ کەس لە هێزەکانی ئەرمینیاش بریندار بوون و وەک دەوترێت ٣ کەسیش کوژراون بەڵام هەواڵی کوژرانی ئەو هێزانە لەلایەن ئەرمینیاوە رەتکراوەتەوە.
گرنگی ئەو ناوچەیە بۆ دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لەبەر پەرستگای "کاتارونک"ە کە لە لوتکەی شاخی "دزاپایت" دایە. لە درێژایی پێشڕەویی هێزەکانی ئازەربایجان لە باشوری شوشا و تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ، ئەم ناوچانە لە کۆنترۆلی هێزەکانی ئەرمینیا دا بوون و دوای رێککەوتنەکەش ئەرمینییەکان لەو ناوچەیە پاشەکشەیان نەکردەوە.
بارودۆخی پەرستگای "کاتارونک" و ناوچەکانی دەوروبەری و هەروەها هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان لە "رایون" و "زنگیلان" یەکێک لە خاڵە نادیارەکانی رێککەوتنی ئاشتی قەرەباغە و لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاماژەیان پێ نەدراوە و ئەم بابەتە لە ئێستادا بووەتە هۆکاری دروست بوونی کێشە لەو ناوچانە.
لەگەڵ دیار نەبوونی چۆنیەتی بارودۆخی ئەو ناوچانە، لە ئێستادا ئازەربایجان لەگەڵ هەڕەشەکانی لە ئەرمینیا داوا رادەست کردنی دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لە دوایین نەخشەی قەرەباغ کە لەلایەن روسیاوە بڵاو کراوەتەوە؛ گوندی "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و ناوچەکانی دەوروبەری وەک بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیا دیاری کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.