20‏/12‏/2020

ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "فیلق الأول" یەکێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆل کردنی شاری عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە هەواڵی دایەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ١٨ی ئەم مانگە چەکدارانی سەر بە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە نزیک شاری عەین عیسا دەست پێ کردەوە و توانیان بچنە ناو گوندەکانی "المشیرفه" و "جهبل" و تینه الجرید". بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاشەکشە کردنی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراوە، هەواڵی دایەوە.

هەر بە هۆی ئەم پێکدادانە بە لایەکی کەمەوە ٢ کەس لە هێزەکانی SDF و ٩ کەس لە چەکدارانی سەر بە تورکیا کوژراون. هەروەها لە بۆردومانەکانی ناوچەی نزیک لە "شرکراک" لە عەین عیسا یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا کوژرا.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا و چەکدارانی لە کاتێکدا لە ناوچەی عەین عیسا دەسپێکراوە کە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە ناوچەی عەین عیسا ئامادەن و بە دامەزراندنی بنکەکانی سەربازی هاوبەشی زیاتر، هەوڵ دەدەن لە پێشڕەوییەکانی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیە ڕێگری بکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.