هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە یەکێک لە هێزەکانی عهسائیبی ئههلی حهق لە چەند ڕۆژی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تۆمەتی بەشداری کردن لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، دەستگیر کراوە و گرژییەکانی ئەمشەوی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە.
"جواد الطلیباوی" یەکێک لە فەرماندەکانی عهسائیبی ئههلی حهق لەم بارەیەوە راگەیاندووە: "بابەتەکە تەواو بووە و ئێمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی خۆمان شەڕ ناکەین. چوار رۆژ پێش ئێستا یەکێک لە ئەندامانی عهسائیبی ئههلی حهق بە تۆمەتی جینایی دەستگیر کرا. ڕۆژی رابردوو زانیاریمان پێی گەیشتووە کە دوپاتی دەکاتەوە کە یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە دەستێوەردانی کردووە و دەستی کردووە بە فیشار بۆ سەر کەسە دەستگیر کراوە بۆ ئەوەی دان بەوە بنێت کە لە ئاراستە کردنی مووشەک دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەستی هەبووە. هەر بۆیە ئێمە هاتینە ناو بابەتەکە تا هەوڵەکان کە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە، رابگیرێت.
ئێمە پاڵپشتی یاسا دەکەین و لە هێزە ئەمنییەکانی خۆمان پشتیوانی دەکەین، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت لە لێکۆڵینەوەکان، دەستێوەردانی سیاسی لە یاسا نەکەن."
فەرماندەی عهسائیبی ئههلی حهق هەروەها لە تویتێکدا راگەیاند : " هەر هەوڵێک بۆ گەیاندنی زیان بە حەشدی شەعبی، بێ گومان هەوڵێکی ئەمریکییە، بەڵام هەر وەک هەوڵەکانی ئەم دواییە رووبەڕووی شکست دەبێتەوە."
هێزەکانی عهسائیبی ئههلی حهق تۆمەتی بەشداری کردنیان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا رەتدەکەنەوە و بۆ ئازاد کردنی ئەندامە دەستگیرکراوەیان ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ کازمی دیاری کردووە.
بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ئەمریکا لە ترسی هێرشی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق لە بنکەی ڤیکتۆریا لە حەشارگاکەی ئەو بنکەیە خۆیان حەشار داوە.
ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت لەسەر داوای کازمی لە نوری مالکی و هادی عامری، هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.