19‏/12‏/2020

نەخشەی قەرەباغ پێش و پاش ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئازەربایجان

لە نەخشەی هاوپێچ بارودۆخی سەربازی تایبەت بە پێش و پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان لە قەرەباغ دیاری کراوە.

سوپای ئازەربایجان نزیکەی ٥٠% لە ناوچەکانی باشوری ناوچەی قەرەباغ لە ماوەی ٣٤ رۆژ لە ٢٧ کانونی یەکەم تا ١٠ تشرینی دووەم کۆنترۆل کردەوە. هەر دوای ئەوە و بە پێی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەرمینیا، ناوچەکانی ئاقدام و کلبجر و لاچین لەلایەن ئەرمینیا رادەستی حکومەتی ئازەربایجان کرانەوە. لە ئێستادا کۆنترۆلی نزیکەی ٥٥% لە ناوچەی "خۆبەڕێوەبەری ناگۆرنو-قەرەباغ" لە دەست هێزەکانی ئەرمینیا ماوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەس لە قەرەباغ تا ئێستا ٤١ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە زیاتر لە ١٩٥ دونەم لە ناوچەکانی قەرەباغ و ٨٧ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان لە مین و بۆمبە چێندراوەکان پاک کراونەتەوە. کۆی گشتی ئەو بۆمب و مینە پوچەڵ کراوانە ٧٣٥٠٠ دانە راگەیێندراوە.

سوپای تورکیا ١٣٦ کەس لە هێزەکانی یەکەی پوچەڵکردنەوەی خۆی بۆ ئازەربایجان ناردووە کە لە پوچەڵ کردنەوەی بۆمب و مینە چێندراوەکان هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە دەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.