27‏/12‏/2020

ڕووداوەکانی فەلەستین، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

- سەرچاوەی زایۆنیستی "مکان" راگەیاند : وەفدێکی میسری کەلوپەلەکانی باڵیۆزخانەی میسر لە غەززە، شەوانە بە چەند بارهەڵگرێکەوە بۆ قاهیرە بردوویانە و بیناکەیان چۆڵ کردووە. ئەم وەفدە لە ٦ دیپلۆماتەوە پێک هات بوون کە درەنگانی چوارشەممە لە دەروازەی سنووری رەفەح هاتبوونە کەرتی غەززە.

- دوای هێرشی مووشەکی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر "عسقلان" لە فەلەستین کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل دایە، حەماس فەرمانی بە هێزەکانی کرد بنکە چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکەن.

- لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، مزگەوتێک و نەخۆشخانەیەک و قوتابخانەیەک و هەروەها بنکەیەکی چاودێری هێزەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی "دیر البلح" کرایە ئامانج.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین حەماس دووپاتکردەوە : هێزەکانی بەرخۆدان هەرگیز لە بەرامبەر بەردەوامی گەمارۆکان و هێرشەکانی دوژمن بێ دەنگ نابێت. ووتەبێژی ئەم بزووتنەوەیە بە ئاماژە بە هێرشی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند : دوژمنی زایۆنیستی پێشتر بۆ چەند هێرشێکی فراوان بەرنامەی دارێشت بوو تا هێرش بکاتە سەر ژێرخانەکانی غەززە و خەڵکی ئەم ناوچەی لە ژێر سێبەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر بخاتە ژێر فشارەوە.

- لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزار و ٣٠٦ فەلەستینی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسی دیکە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

- ووتەبێژی لێژنەی بەرخۆدانی فەلەستین لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەر بۆ رژێمی زایۆنیستی لە نمایشی سەربازی هەواڵی دایەوە کە بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوو بە شێوەی هاوبەش لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدان لە کەرتی غەززە بەڕێوەبچێت. ئەم نمایشە لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان گروپەکانی بەرخۆدان و هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ئامادەیی جەنگیان بە شێوەی هەمیشەیی و بەردەوام جێ بە جێ دەکرێت.

ئاویخای ئەدرعی ووتەبێژی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوەی بە تەقینەوە لە سنوری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنان راگەیاند کە دەنگی تەقینەوەی بیستراو لە سنووری لوبنان تایبەت بە هەنگاوە سەربازییەکانی سوپای ئەم رژێمە بووە.

- ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک نووسیان: "بەهێزی ئێمە لە یەکگرتووی ئێمە دایە"

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.