03‏/12‏/2020

ئایا هەرێمی کوردستان شوێنێکە بۆ گەیشتنی رژێمی ئیسرائیل بە ئامانجەکانی لە ناوچەکە؟ + ڤیدیۆ

پەیوەندیی بارزانییەکان بە تایبەت مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ رژێمی ئیسرائیل و دەزگای هەواڵگری مووساد لەزاری "ئەلیعازر تسفیریز" ،بەرپرسی پێشوی هۆبەی موساد لە کوردستانی عێراق.

ئەلیعازر لەم ڤیدیۆیەدا باس لەوە دەکات بۆ بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق، کوردیان بەکارهێناوە لەبەر ئەوەی عێراق هەموو کاتێک بەرەک بووە دژ بە ئەوان.

تسفیریز هەروەها پێشتر لە بەرنامەیەکی رادیویی راگەیاند بوو، گرنگترین ئەرکی مووساد دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە و پاراستنی ئەوانە کەر هەر ئەم بابەتە هۆکارێک بووە کە تورکیا بەرامبەر بە ئامادەبوونی ئێمە لە هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی خۆی دەرببڕێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێران لە چەند ساڵی رابردوو چەندین سیخۆری لەو وڵاتە دەستگیر کردووە کە لە دانپێدانەکانیان راگەیاندووە لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل مووساد، کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتی هەواڵگری و.. هتد، وەرگرتووە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.