28‏/12‏/2020

ڕووداوەکانی فەلەستین, ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

- گواستنەوەی ٢٠ هەزار جوولەکە بۆ فەلەستین

بە ووتەی کەناڵی ٧ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی ئیسرائیل، لەم ساڵدا ٢٠ هەزار جوولەکە کە ٤٠%یان گەنجەکان پێک دێنن لە ٧١ وڵاتەوە گواستراونەتەوە فەلەستین.

- سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی هەواڵی دایەوە کۆمپانیاکانی عەرەبستانی لە بوارە جیاوازەکان بە نیازن لە رێگای بەحرەینەوە لە ئیسرائیل کار بکەن. هەر لەم بارەیەوە چەندین کۆبوونەوە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین ئەنجام دراوە.

- بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەڕی ٢٠٠٨ دوپاتی کردەوە، بەرخۆدان تەنیا هەڵبژاردەی میللەتی فەلەستین بۆ ئازاد کردنی تەواوی فەلەستینە.

- باڵیۆزی پێشووی رژێمی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، چەندین ساڵ پێش رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، سەفەری دوبەی کردووە.

- یواف لیمور شارەزای سەربازی ئیسرائیلی لە یاداشتێک دا بە ڕاگەیاندنی بەشداری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل موساد لە کاری تێکدەرانە دژ بە ئێران کە لە ناویان دا تیرۆری موحسێن فەخری زادە زانای ئێرانی نووسی: ئەم هەنگاوانە بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا و حکومەتی ترەمپ نەدەکرا.

- ڕۆژی رابردوو لە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی بەرەو خەڵکی سڤیل لە نزیک نەخۆشخانەی ڕام اللە، ئافرەتێکی دوو گیان و پەرستارێک بریندار بوون.

-خەڵکی مەراکیش جارێکی دیکە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی گردبوونەوە.

- خۆپیشاندانی زایۆنییەکان لە فەلەستین دژ بە نەتانیاهۆ گەیشتە هەفتەی بیست و حەوتەم کە لەبەر خراپی بژێوی ژیانیان و لاوازبوونی حکومەتی تەلئەبیب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها دۆسیەکانی گەندەڵی نتانیاهۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.