هەواڵە تایبەتەکان : کاروانێکی سەربازی روسی کە لە ئۆتۆمبێلەکانی زرێپۆش و تەندروستی بە یاوەری هەلیکۆپتەرەکانی میل-٨ و میل-٣٥ پێک هات بوون هاتنە ناو عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە.
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی روسی، تورکیا و روسیا لەسەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە عەین عیسا و جێگیر کردنی هێزەکانی پۆلیسی روسیا لەم ناوچەیە گەیشتوونەتە رێککەوتن.
جێگری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا راگەیاند، بە پێی رێککەوتن و لە چوارچێوەی ئارام کردنەوەی بارودۆخی عەین عیسا، کاروانێکی سەربازی روسیا بۆ ناوچەکە نێردراوە. ناوبراو داوا هەر دوو لایەنی شەڕەکە کرد بۆ ڕێگری کردن لە خراپتر بوونی بارودۆخی ناوچەکە، شەڕ رابگرن.
راگەیاندنی ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە شەوی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا جارێکی تر ناوچەکانی "مشیرفه" و "جهبل" یان بۆردومان کردەوە.
سەبارەت بە رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە سوپای سوریا و یان روسیا تا ئێستا هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئیبراهیم موستەفا فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە عەین عیسا، هەر جۆرە هەواڵێک لەسەر رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە حکومەتی سوریا رەتکردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.