هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی نزیک کە چەکدارانی سوریا بڵاو کراوەتەوە، زیاتر لە ٩٠٠ کەس لەو چەکدارانەی کە لەلایەن تورکیاوە بۆ قەرەباغ گواستراو بوونەتەوە دوای رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و کۆتایی هاتنی شەڕ لەو ناوچەیە، بۆ سوریا گەڕاونەتەوە.
لەم دواییەدا گروپێکی دیکە لە چەکدارانی سوریا لە قەرەباغ بۆ سوريا گەڕاونەتەوە کە کۆی گشتیان تا ئێستا نزیکەی هەزار کەس دەبێت.
لە ماوەی شەڕی قەرەباغ ٢٦٠٠ کەسی چەکدار بۆ هاوکاری سوپای کۆماری ئازەربایجان لەلایەن تورکیاوە بۆ قەرەباغ گواستراو بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە قەرەباغ و کۆنترۆل کردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە، هەندێک لە هەوڵەکان باس لە هەماهەنگی تورکیا بۆ گواستنەوەی بنەماڵەی ئەو چەکدارانەی سوریا کە بە رەگەز تورکن (تورکمەن) بۆ قەرەباغ و نیشتەجێ کردنیان لەو ناوچەیە دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سوریا، دوو بارەگا لە شاری عەفرین بۆ نووسینی ناوی ئەو کەسانە بۆ مەبەستی گواستنەوەیان بۆ قەرەباغ دامەزراوە. بەڵام ئەوەی کە دیارە ئازەربایجان لەگەڵ ئەم کارە و گواستنەوەی چەکداران و بنەماڵەکانیان بۆ قەرەباغ نیە و هەوڵەکانی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە تا ئێستا شکستی هێناوە و ئەوەی کە دیارە و لەگەڵ هەڕەشەکانی دیاری ڕێبەری ئێران لەم بارەیەوە، پێ ناچێت ئازەربایجان ئەم کارە ئەنجام بدات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.