18‏/12‏/2020

هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا

هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی سامناکە و بەرپرسانی فیدراڵی ئەمریکا دەربارەی دزەی درێژخایەن بۆ ناو سیستەمەکانی ئەمریکا هۆشداریی دا و ئەوەی بە هەڕەشەیەکی سامناک وەسف کرد.

ئەمریکا لەمبارەیەوە راگەیاند، دوای هاک بوونی چەندین دامەزراوەی هەستیاری حکومی ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتێکی بیانی، لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەم هێرشانەدا تا ئێستا سیستەمی دامەزراوەی ئاسایشی ناووکی و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی میللی زانیاری و هەروەها پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاک کراون و زانیاریەکانیان دزراون.

ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لەبەر هاک بوونی ژێرخانەکانی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی، کۆبوونەوەیەک ساز کرد.

جان ئالیوت ووتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە سایبرییانە راگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایش لە هەواڵەکانی دزرانی ڕاپۆرتە هەستیارەکانی وەزارەتی دارایی ئاگادار کراوەتەوە و رێکارەکانی پێویست لەم بارەیەوە دەگرێتە بەر.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی چوارشەممەی رابردوو لە هەواڵێکدا راگەیاند : هاکەرە ئێرانییەکان لە هێرشێکی سایبری لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشە سایبرییەکە بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.