ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەسەر پرسی جیاواز لەوانە کوژرانی قاسم سولێمانی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەیادین گفتوگۆی کرد.
سەید حەسەن نەسروڵڵا ووتی: هەواڵی وردی لەسەر ئەوەی کە ترامپ یان دوژمنی ئیسرائیلی هەوڵێک ئەنجام دەدەن هەیە، بەڵام هەندێک شرۆڤەکان لەو بارەوە هەیە. هەمووان چاوەڕوانن ببینن ترامپ لە دوایین ڕۆژانی دەسەڵاتەکەی چی دەکات.
ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە دەبیستن کە ئیسرائیلییەکان لە میدیاکان هەرایان ڕێکخستووە، بزانن کە لە پشتییەوە هەوڵگەلێکی ڕاستەقینە بوونی نییە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا بە وتنی ئەوەی کە پێکانی رێبەرانی حزبوڵڵا ئامانجی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکایە، زیادی کرد: زانیارییەکانی ئێمە باس لەوە دەکەن کە عەرەبستان دەمێکە بە دوای تیرۆر کردنی منەوەیە. عەرەبستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە لە ڕووی ڕق و کینەوە هەڵسوکەوت دەکات نەک، ژیرانە. هەندێک سەرچاوەکان بە منیان وتووە کە محەمەد بێن سەلمان لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ واشنتۆن و لە دیداری لەگەڵ ترامپ خوازیاری تیرۆری من بووە. ئەو سەرچاوەگەلە وتوویانە کە عەرەبستان سەرجەم تێچووی داراییەکانی گەش بوونەوەی ئاگری شەڕ دوای تیرۆری منیشی قبووڵ کردووە. ئەمریکییەکانیش داخوازییەکەی سعوودیی بۆ تیرۆری منی قبووڵ کردووە و ئیسرائیلیش بەرپرسی بەڕێوە بردنیەتی.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە جەنایەتی تیرۆری سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هاوبەشن.
کوشتنی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە بە پێچەوانەی تیرۆری موغنیە و فەخری زادە ڕاشکاوانە ئەنجام درا. سولێمانی کەسایەتییەکی کاریزماتیک بوو و هێزێکی کاریگەر بوو.
سەید حەسەن نەسەوڵڵا وتی: هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی گرنگ بوو کە نیشانی دا چۆن ڕێبەری وڵاتێک لە جیهان زللە لە ئەمریکا دەدات. هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد زللەیەکی مێژوویی بوو چونکوو هاوکێشە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکییەکان بەجێ هێشتنی کوژراو نییە. واشنتۆن پێی وابوو کە بە کوشتنی ڕێبەرانی بەرخۆدان، بەرەی بەرخۆدانیش کۆتایی دێت لە حاڵێکدا کە ڕاستیی ئەوەیە کە بەرەی بەرخۆدان لە سەر کەسایەتی دانەنراوە.
سزادانی بکوژەکانی سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامانجی هەر کەسێکی بەشەرەفە و ئەوانەی کە فەرمانی ئەو کارەیان دەرکردووە ئەبێ سزا بدرێن.
ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە هەموو جیهان ئەبێ بزانن ئەوەیەک کە خوێنی ڕێبەرانی بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و بکوژەکانی حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئەبێ درەنگ یان زوو سزا بدرێن.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەیی گەورە و بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە و بە نوێنەرایەتی لە هیچ یەکە لە هاوپەیمانییەکانییەوە لە ناوچەکە قسە ناکات. ئێران سەبارەت بە دۆسیەی جیاواز کڕین و فرۆشتن ناکات و بە نوێنەرایەتی لە نەتەوەکانی ناوچەکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان ناکات.
سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: کاتێک کە واشنتۆن لەسەر دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ تاران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی عێراق پێداگری دەکرد ئێران لەسەر هەبوونی عێراقییەکان و گشتی بوونی دانوستانەکان جەختی دەکرد.
ناوبراو هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووتی :
- قاسم سولێمانی پەرە بە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی فەلەستینی دایەوە. ئەو هیچ هێڵێکی سووری بۆ پشتیوانی لۆجستیکی لە گروپە فەلەستینیەکان بۆ خۆی دیاری نەکرد بوو.
- رادەست کردنی مووشەکی کۆرنت بە هێزەکانی بەرخۆدان لە غەززە لە هەنگاوەکانی سولێمانی بوو.
- لە دوایین سەفەری ئیسماعیل هەنیە بۆ لوبنان، زیاتر لە جارێک دیدارم لەگەڵی هەبوو، من و بەڕێزی دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە لەناویاندا سوريا گفتوگۆمان کردەوە.
- نمایشی سەربازی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدان لە غەززە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و نیشانەی هێز و ترساندنی دوژمنە.
- پێش کوژرانی حاج قاسم من زۆر نیگەرانی بووم و هوشداریم پێ دا بوو.
- ئەبوومەهدی موهەندیس هاوبەشی سەرەکی بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن بوو : سەرکەوتن بەسەر داگیرکەرانی ئەمریکی و ئەوەی دیکەش سەرکەوتن بەسەر داعش.
- ئێران تەنیا بیانوویەک بۆ رژێمە عەرەبییەکانە بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی واژۆ بکەن.