31‏/12‏/2020

هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەکانی عێراقی، لە چەند کاتژمێری رابردوو دوو کاروانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوەتە ئامانج.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە، کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا لە رێگای بەغداد-یوسفیە و کاروانێکی دیکە هەروەها لە نزیک دەروازەی سنووری جریشانی عێراق لەگەڵ وڵاتی کوەیت لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێرش کراوەتە سەریان.




دەسبەسەر کردنی ٤٧٠٠ فەلەستینی لە ساڵی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ناوەندەکانی مافی فەلەستینی بڵاو کراوەتەوە، هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل لەم ساڵدا ٤٧٠٠ فەلەستینیان دەسبەسەر کردووە.

لەم ژمارەیە ٢٦١٢ کەسیان دانیشتووی کەنارەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن لە فەلەستین (الضفة الغربية) و ٢ هەزاریان دانیشتووی قودس و ٨٨ کەسیان هەروەها لە کەرتی غەززەن.

هەروەها لە کۆی گشتی دەسبەسەر کراوان ٥٥٠ کەسیان منداڵ و ١١٨ کەسیان ئافرەت و ١٤٥ کەسیان نەخۆشن.

لە نێوان دەسبەسەر کراوان ٩ نوێنەری فەلەستینی هەروەها دەبینرێت.

30‏/12‏/2020

ئەنسارۆڵڵا: ئێمە هیچ پەیوەندیمان بە تەقینەوەی عەدەن نیە

هەواڵە تایبەتەکان : سەرچاوەکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە ئەنسارۆڵڵا تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجام دانی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەدەن و ئاماژەیان داوە بە هاوێشتنی چەندین مووشەک لە فڕۆکەخانەی تەعەز بەرەو عەدەن و هەروەها فڕینی چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تایبەت بە ئەنسارۆڵڵا لە ئاسمانی ئەو فڕۆکەخانەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە "محمد البخیتی" لە فەرماندەکانی ئەنسارۆڵڵا لەم بارەیەوە کەمێک پێش ئێستا راگەیاند: ئەنسارۆڵڵا هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەی عەدەن نیە و ئەم هێرشە دەرئەنجامی ناکۆکییەکانی نێوان خۆدی بەکرێگیراوانە.

ڤیدیۆ | چەندین تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی عەدەن روویدا

هەواڵە تایبەتەکان : هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی عەدەنی یەمەن لە ساتی هاتنی کابینەی تازەی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی.

لە رۆژانی رابردوو ئەنجومەنی گواستنەوەی باشور و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی بە پێی رێککەوتنی ریاز کە بە گێڕانەوەی رۆڵی عەرەبستان و ئیمارات ئەنجام درا بوو، کابینەیەکی هاوبەشیان پێک هێنا بوو.



چۆڵ کردنی بنکەی "عندان"ی تورکیا لە سووریا و ئامادەکاری بۆ چۆڵ کردنی بنکەی "العیس"

هەواڵە تایبەتەکان : ئەو هێزانەی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "جبل عدنان" لە باکوری ڕۆژئاوای حەلەب جێگیرن، ئەو بنکەی چاودێریان چۆڵ کردەوە و رادەستی سوپای سوریا کرا.

شایانی باسە پرۆسەی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "جبل عندان" نزیکەی ٣٠ ڕۆژ پێش ئێستا دەستی پێ کرا بوو.

تورکیا هەروەها پرۆسەی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "العیس" لە باشوری شاری حەلەبی دەست پێ کردووە.

تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین و الصرمان و  عندان" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو تورکیا دەستی کردووە بە دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لە گوندی "کدوره" لە باشوری پارێزگای ئیدلب.

سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٦ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

ڕووداوەکانی لیبیا، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

هەواڵە تایبەتەکان :سوپای تورکیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی "هاوک" و راداری سێ دووری لە چەندین ناوچەی باکووری رۆژئاوای لیبیا جێگیر کرد.

- خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە قسەکانی لە نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا لە لیبیا ووتی: ئەگەر هێزەکانی حەفتەر هێرش بکەنە سەر هێزەکانی تورکیا لە لیبیا، ئیتر هیچ شوێنێک بۆ هەڵهاتن نابێت و لە هەر شوێنێک بن سوپای تورکیا دەیانکاتە ئامانج.

- دیداری وەفدی سیاسی و سەربازی میسر لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ویفاق لە تەرابلس بۆ مەبەستی دووبارە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی دوو وڵات.

لەم دیدارەدا کە بۆ یەکەم جار دوای ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ئەنجام دەدرێت، شەش کەسایەتی لە بەرپرسانی هەواڵگری، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بە سەرۆکایەتی جێگری دەزگای هەواڵگری میسر لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا و وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوە و هەواڵگری حکومەتی ویفاقی لیبیا دیدار و گفتوگۆیان کردەوە.

- دیداری وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و روسیا لەسەر بارودۆخی سیاسی لیبیا.

چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، ئامادەبوونی وڵاتەکەی لە لیبیا بە یاسایی زانی و راگەیاند گەمارۆکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی حەفتەر لە بڕیارەکانی تورکیا کاریگەریان نابێت.

- لە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕ کردنی دیلەکانی سوپای لیبیا و هێزەکانی حکومەتی ویفاق لە ناوچەی "الشویرف"، سەربازێکی هێزەکانی حکومەتی ویفاق لەبەرامبەر ٥ کەس لە هێزەکانی سوپای لیبیا سەر بە خەلیفە حەفتەر ئاڵوگۆڕ کران.

رۆژی رابردوو هەروەها لە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕ کردنی چەندین دیلی دیکە، ١٥ کەس لە هێزەکانی حکومەتی ویفاق لەبەرامبەر ٣٣ کەس لە هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر ئاڵوگۆڕ کران.

- سوپای تورکیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی "هاوک" و راداری سێ دووری لە چەندین ناوچەی باکووری رۆژئاوای لیبیا جێگیر کرد.

هێرشی ئاسمانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا

هەواڵە تایبەتەکان : فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی نەبی هابیل لە نزیک دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە.

لەم هێرشەدا کە کاتژمێر ١:٣٠ بە کاتی سوریا ئەنجام دراوە، سەربازێکی سوپای سوریا کوژرا و ٣ی دیکە بریندار بوون.

29‏/12‏/2020

ڤیدیۆ | ڤاکسینی ئێرانی کۆرۆنا لەسەر یەکەم کەس تاقیکرایەوە

په‌رده‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌مین ڤاكسینی ئێرانی كۆرۆنا به‌ ناوی "كۆڤ ایران به‌ره‌كه‌ت" لادرا

یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی كلینیكی كه‌ له‌ لایه‌ن زاناكانی ئێرانه‌وه‌ به‌ ناوی "كۆڤ ایران به‌ره‌كه‌ت" دروست كراوه‌، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری زانستی و ته‌كنۆلۆجی له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كان ئه‌نجام درا.

ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر کچێکی بەرپرس تاقی کرایەوە.



هێرش کرایە سەر دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان: کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە رێگای دیوانیە و کاروانێکی دیکەش لە ناوچەی سەماوە لە باشوری عێراق بە بۆمبی چێندراو لەلایەن هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق کرانە ئامانج.

لە چوار ڕۆژی رابردوو نزیکەی ٧ جار هێرشی هاوشێوە کراوە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.

وێنەی قاسم سولێمانی لە کەرتی غەزە

گروپە بەرخۆدانی فەلەستین وێنەی قاسم سولێمانیان لە کەرتی غەزە بە گەورەیی هەڵواسیوە.

لەسەر وێنەکە قسەی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس نووسراوە کە دوای کوژرانی قاسم سولێمانی لە تاران پایتەختی ئێران دەربارەی سولێمانی ووت بوو: "شەهیدی فەرماندە سولێمانی کە ژیانی بۆ پاڵپشتی لە بەرخۆدان تەرخانکرد، شەهیدی قودسە"

ڤیدیۆ| نمایشی سەربازی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەززە

هەواڵە تایبەتەکان :ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک رایانگەیاند، نمایشی سەربازی "الرکن الشدید" ڕۆژی سێشەممە (ئەمڕۆ)دەست پێ دەکات.



28‏/12‏/2020

ڕووداوەکانی فەلەستین, ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

- گواستنەوەی ٢٠ هەزار جوولەکە بۆ فەلەستین

بە ووتەی کەناڵی ٧ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی ئیسرائیل، لەم ساڵدا ٢٠ هەزار جوولەکە کە ٤٠%یان گەنجەکان پێک دێنن لە ٧١ وڵاتەوە گواستراونەتەوە فەلەستین.

- سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی هەواڵی دایەوە کۆمپانیاکانی عەرەبستانی لە بوارە جیاوازەکان بە نیازن لە رێگای بەحرەینەوە لە ئیسرائیل کار بکەن. هەر لەم بارەیەوە چەندین کۆبوونەوە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین ئەنجام دراوە.

- بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەڕی ٢٠٠٨ دوپاتی کردەوە، بەرخۆدان تەنیا هەڵبژاردەی میللەتی فەلەستین بۆ ئازاد کردنی تەواوی فەلەستینە.

- باڵیۆزی پێشووی رژێمی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، چەندین ساڵ پێش رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، سەفەری دوبەی کردووە.

- یواف لیمور شارەزای سەربازی ئیسرائیلی لە یاداشتێک دا بە ڕاگەیاندنی بەشداری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل موساد لە کاری تێکدەرانە دژ بە ئێران کە لە ناویان دا تیرۆری موحسێن فەخری زادە زانای ئێرانی نووسی: ئەم هەنگاوانە بە بێ پاڵپشتی ئەمریکا و حکومەتی ترەمپ نەدەکرا.

- ڕۆژی رابردوو لە تەقەی هێزەکانی رژێمی ئیسرائیل بە گوللەی پلاستیکی بەرەو خەڵکی سڤیل لە نزیک نەخۆشخانەی ڕام اللە، ئافرەتێکی دوو گیان و پەرستارێک بریندار بوون.

-خەڵکی مەراکیش جارێکی دیکە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی گردبوونەوە.

- خۆپیشاندانی زایۆنییەکان لە فەلەستین دژ بە نەتانیاهۆ گەیشتە هەفتەی بیست و حەوتەم کە لەبەر خراپی بژێوی ژیانیان و لاوازبوونی حکومەتی تەلئەبیب بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها دۆسیەکانی گەندەڵی نتانیاهۆ داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت دەکەن.

رێککەوتنی تورکیا و روسیا لەسەر عەین عیسا

هەواڵە تایبەتەکان : کاروانێکی سەربازی روسی کە لە ئۆتۆمبێلەکانی زرێپۆش و تەندروستی بە یاوەری هەلیکۆپتەرەکانی میل-٨ و میل-٣٥ پێک هات بوون هاتنە ناو عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە.

بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی روسی، تورکیا و روسیا لەسەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە عەین عیسا و جێگیر کردنی هێزەکانی پۆلیسی روسیا لەم ناوچەیە گەیشتوونەتە رێککەوتن.

جێگری ناوەندی ئاشتی روسیا لە سوریا راگەیاند، بە پێی رێککەوتن و لە چوارچێوەی ئارام کردنەوەی بارودۆخی عەین عیسا، کاروانێکی سەربازی روسیا بۆ ناوچەکە نێردراوە. ناوبراو داوا هەر دوو لایەنی شەڕەکە کرد بۆ ڕێگری کردن لە خراپتر بوونی بارودۆخی ناوچەکە، شەڕ رابگرن.

راگەیاندنی ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە شەوی رابردوو چەکدارانی سەر بە تورکیا جارێکی تر ناوچەکانی "مشیرفه" و "جهبل" یان بۆردومان کردەوە.

سەبارەت بە رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە سوپای سوریا و یان روسیا تا ئێستا هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئیبراهیم موستەفا فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە عەین عیسا، هەر جۆرە هەواڵێک لەسەر رادەست کردنی شاری عەین عیسا بە حکومەتی سوریا رەتکردەوە.

تورکیا بنکەیەکی دیکەی لە سوریا چۆڵ دەکات

هەواڵە تایبەتەکان :هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "تل الطوقان" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "سراقب" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب جێگیرن، ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی ئەم بنکەی چاودێریان دەست پێ کردووە.

تورکیا لە چەند ڕۆژی رابردوو هەروەها بنکەی چاودێری "الصرمان"ی لەو ناوچەیە چۆڵ کرد بوو.

تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین و الصرمان" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.

سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٧ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

هێرش کرایە سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان :کاروانێکی دیکەی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای دیوانیەی عێراق کرایە ئامانج.

ڕۆژی رابردوو هەروەها دوو تەقینەوە لەسەر رێگای کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە بابلی عێراق کرا بوو ئامانج لە گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی گرت بوو ئەستۆ.

ئەم گروپە هەروەها ڕۆژی هەینی چوار هێرشی هاوشێوەی ئەنجام دا بوو.

تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان ئامانجی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیلە / قاسم سولێمانی مووشەکی گەیاندە هێزە فەلەستینیەکان

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەسەر پرسی جیاواز لەوانە کوژرانی قاسم سولێمانی، گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکە لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی مەیادین گفتوگۆی کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ووتی: هەواڵی وردی لەسەر ئەوەی کە ترامپ یان دوژمنی ئیسرائیلی هەوڵێک ئەنجام دەدەن هەیە، بەڵام هەندێک شرۆڤەکان لەو بارەوە هەیە. هەمووان چاوەڕوانن ببینن ترامپ لە دوایین ڕۆژانی دەسەڵاتەکەی چی دەکات.

ناوبراو زیادی کرد: کاتێک کە دەبیستن کە ئیسرائیلییەکان لە میدیاکان هەرایان ڕێکخستووە، بزانن کە لە پشتییەوە هەوڵگەلێکی ڕاستەقینە بوونی نییە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە وتنی ئەوەی کە پێکانی رێبەرانی حزبوڵڵا ئامانجی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکایە، زیادی کرد: زانیارییەکانی ئێمە باس لەوە دەکەن کە عەرەبستان دەمێکە بە دوای تیرۆر کردنی منەوەیە. عەرەبستان لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە لە ڕووی ڕق و کینەوە هەڵسوکەوت دەکات نەک، ژیرانە. هەندێک سەرچاوەکان بە منیان وتووە کە محەمەد بێن سەلمان لە یەکەم سەفەری خۆی بۆ واشنتۆن و لە دیداری لەگەڵ ترامپ خوازیاری تیرۆری من بووە. ئەو سەرچاوەگەلە وتوویانە کە عەرەبستان سەرجەم تێچووی داراییەکانی گەش بوونەوەی ئاگری شەڕ دوای تیرۆری منیشی قبووڵ کردووە. ئەمریکییەکانیش داخوازییەکەی سعوودیی بۆ تیرۆری منی قبووڵ کردووە و ئیسرائیلیش بەرپرسی بەڕێوە بردنیەتی.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا درێژەی دا: ئەمریکا، ئیسرائیل و عەرەبستان لە جەنایەتی تیرۆری سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس هاوبەشن.

کوشتنی ئەو دوو کەسایەتییە گەورە بە پێچەوانەی تیرۆری موغنیە و فەخری زادە ڕاشکاوانە ئەنجام درا. سولێمانی کەسایەتییەکی کاریزماتیک بوو و هێزێکی کاریگەر بوو.

سەید حەسەن نەسەوڵڵا وتی: هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کاردانەوەیەکی گرنگ بوو کە نیشانی دا چۆن ڕێبەری وڵاتێک لە جیهان زللە لە ئەمریکا دەدات. هێرش بۆ سەر عەین ئەسەد زللەیەکی مێژوویی بوو چونکوو هاوکێشە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەمریکییەکان بەجێ هێشتنی کوژراو نییە. واشنتۆن پێی وابوو کە بە کوشتنی ڕێبەرانی بەرخۆدان، بەرەی بەرخۆدانیش کۆتایی دێت لە حاڵێکدا کە ڕاستیی ئەوەیە کە بەرەی بەرخۆدان لە سەر کەسایەتی دانەنراوە.

سزادانی بکوژەکانی سولێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامانجی هەر کەسێکی بەشەرەفە و ئەوانەی کە فەرمانی ئەو کارەیان دەرکردووە ئەبێ سزا بدرێن.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە هەموو جیهان ئەبێ بزانن ئەوەیەک کە خوێنی ڕێبەرانی بەرخۆدان بە فیڕۆ ناچێت و بکوژەکانی حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئەبێ درەنگ یان زوو سزا بدرێن.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەیی گەورە و بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکەیە و بە نوێنەرایەتی لە هیچ یەکە لە هاوپەیمانییەکانییەوە لە ناوچەکە قسە ناکات. ئێران سەبارەت بە دۆسیەی جیاواز کڕین و فرۆشتن ناکات و بە نوێنەرایەتی لە نەتەوەکانی ناوچەکەوە لەگەڵ ئەمریکییەکان دانوستان ناکات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: کاتێک کە واشنتۆن لەسەر دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ تاران بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی عێراق پێداگری دەکرد ئێران لەسەر هەبوونی عێراقییەکان و گشتی بوونی دانوستانەکان جەختی دەکرد.

ناوبراو هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووتی :

- قاسم سولێمانی پەرە بە پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی فەلەستینی دایەوە. ئەو هیچ هێڵێکی سووری بۆ پشتیوانی لۆجستیکی لە گروپە فەلەستینیەکان بۆ خۆی دیاری نەکرد بوو.

- رادەست کردنی مووشەکی کۆرنت بە هێزەکانی بەرخۆدان لە غەززە لە هەنگاوەکانی سولێمانی بوو.

- لە دوایین سەفەری ئیسماعیل هەنیە بۆ لوبنان، زیاتر لە جارێک دیدارم لەگەڵی هەبوو، من و بەڕێزی دەربارەی ڕووداوەکانی ناوچەکە لەناویاندا سوريا گفتوگۆمان کردەوە.

- نمایشی سەربازی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدان لە غەززە هەنگاوێکی زۆر گرنگە و نیشانەی هێز و ترساندنی دوژمنە.

- پێش کوژرانی حاج قاسم من زۆر نیگەرانی بووم و هوشداریم پێ دا بوو.

- ئەبوومەهدی موهەندیس هاوبەشی سەرەکی بەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن بوو : سەرکەوتن بەسەر داگیرکەرانی ئەمریکی و ئەوەی دیکەش سەرکەوتن بەسەر داعش.

- ئێران تەنیا بیانوویەک بۆ رژێمە عەرەبییەکانە بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رژێمی زایۆنیستی واژۆ بکەن.

27‏/12‏/2020

ڤیدیۆ | ساتی هێرشی ئەمڕۆی گروپی "قاصم الجبارين" بۆ سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "قاصم الجبارين" ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەی بۆ سەر کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق بڵاو کردەوە.
گروپی "قاصم الجبارين" ئەمڕۆ یەکشەممە لە دوو هێرشی جیا دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کرد بوو ئامانج.
ئەم گروپە هەروەها لە هەینی رابردوو هێرشی کرد بوو سەر چوار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق.




دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکی لە عێراق کرانە ئامانج

دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە لە رێگای نێودەوڵەتی بابل لە عێراق لە دوو هێرشی جیا کرانە ئامانج.

گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەی گرتە ئەستۆ.

ئەمە لە کاتێکدایە لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساڵڕۆژی کوژرانی ئەبوومەهدی موهەندیس و قاسم سولێمانی کە ٣ی مانگی ١ی ٢٠٢٠ لەلایەن ئەمریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرابوون ئامانج، هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدانی عێراقی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کردووە.

شایانی باسە لە ڕۆژی هەینی گروپی "قاصم الجبارين" ٤ جار کە شوێنە جیاجیاکانی عێراق هێرشی کرد بوو سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا.

بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو دان و حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد جێگیر کردووە.


ڕووداوەکانی فەلەستین، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠

- سەرچاوەی زایۆنیستی "مکان" راگەیاند : وەفدێکی میسری کەلوپەلەکانی باڵیۆزخانەی میسر لە غەززە، شەوانە بە چەند بارهەڵگرێکەوە بۆ قاهیرە بردوویانە و بیناکەیان چۆڵ کردووە. ئەم وەفدە لە ٦ دیپلۆماتەوە پێک هات بوون کە درەنگانی چوارشەممە لە دەروازەی سنووری رەفەح هاتبوونە کەرتی غەززە.

- دوای هێرشی مووشەکی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر "عسقلان" لە فەلەستین کە لە ژێر کۆنترۆڵی رژێمی ئیسرائیل دایە، حەماس فەرمانی بە هێزەکانی کرد بنکە چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان چۆڵ بکەن.

- لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە، مزگەوتێک و نەخۆشخانەیەک و قوتابخانەیەک و هەروەها بنکەیەکی چاودێری هێزەکانی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی "دیر البلح" کرایە ئامانج.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین حەماس دووپاتکردەوە : هێزەکانی بەرخۆدان هەرگیز لە بەرامبەر بەردەوامی گەمارۆکان و هێرشەکانی دوژمن بێ دەنگ نابێت. ووتەبێژی ئەم بزووتنەوەیە بە ئاماژە بە هێرشی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە راگەیاند : دوژمنی زایۆنیستی پێشتر بۆ چەند هێرشێکی فراوان بەرنامەی دارێشت بوو تا هێرش بکاتە سەر ژێرخانەکانی غەززە و خەڵکی ئەم ناوچەی لە ژێر سێبەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیاتر بخاتە ژێر فشارەوە.

- لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزار و ٣٠٦ فەلەستینی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسی دیکە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

- ووتەبێژی لێژنەی بەرخۆدانی فەلەستین لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەر بۆ رژێمی زایۆنیستی لە نمایشی سەربازی هەواڵی دایەوە کە بڕیار وایە لە هەفتەی داهاتوو بە شێوەی هاوبەش لەلایەن گروپەکانی بەرخۆدان لە کەرتی غەززە بەڕێوەبچێت. ئەم نمایشە لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان گروپەکانی بەرخۆدان و هەوڵەکانیان بۆ زیادکردنی ئامادەیی جەنگیان بە شێوەی هەمیشەیی و بەردەوام جێ بە جێ دەکرێت.

ئاویخای ئەدرعی ووتەبێژی سوپای رژێمی ئیسرائیل لە کاردانەوەی بە تەقینەوە لە سنوری فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ لوبنان راگەیاند کە دەنگی تەقینەوەی بیستراو لە سنووری لوبنان تایبەت بە هەنگاوە سەربازییەکانی سوپای ئەم رژێمە بووە.

- ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە کەرتی غەززە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک نووسیان: "بەهێزی ئێمە لە یەکگرتووی ئێمە دایە"

ئاماری زیانەکانی ٢ هەزار و ١٠٠ ڕۆژ شەڕی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن

هەواڵە تایبەتەکان : ناوەندی بەدواداچوون و ئاماری "عین الانسانیة" ئاماری هێرش و تاوانەکانی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن بە درێژایی ٢١٠٠ ڕۆژ شەڕ بڵاو کردەوە.

ئەم ئامارە بەم شێوەیە خوارەوەیە:

کۆی گشتی کوژراوان و بریندارانی یەمەن بە درێژایی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە دژ بە یەمەن ٤٣ هەزار و ٣٩٧ کەسە کە ١٧ هەزار و ٤٢ کەسیان کوژراوەکانن کە لە نێوانیاندا ٢ هەزار و ٣٨٩ ئافرەت و ٣ هەزار و ٨٠٤ منداڵ دەبینرێت. هەروەها ٢٦ هەزار کەس لەو ژمارەیە بریندارەکان پێکدێنێت کە لە نێوانیاندا ٢ هەزار و ٨٠١ ئافرەت و ٤ هەزار و ١٢٨ منداڵ دەبینرێن.

هەروەها بە هۆی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە ٩ هەزار و ٥٢٦ دامەزراوە و ژێرخانەکان ڕووخاون یان زیانیان پێ گەیشتووە.

بە پێی ئەم هێرشانە هەروەها ١٥ فڕۆکەخانە و ١٦ بەندەر و ٣٠٤ وێستگە و پێکهێنەری کارەبا و ٥٣٧ تۆڕ و وێستگەی پەیوەندی ڕووخاون یان زیانیان پێ گەیشتووە.

هەروەها ٢ هەزار و ١٨١ کۆگا و تۆڕی گەیاندی ئاو و هەزار و ٩٧٣ دامەزراوەی حکومی و ٤ هەزار و ٤٩٠ پرد ڕووخاون و کراونەتە ئامانج.

ژمارەی دامەزراوە ئابوورییەکان کە رووخێنراون بە ٢٢ هەزار و ٩١٣ گەیشتووە و ٣٩٣ کارگە و ٢٨٩ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١١ هەزار دامەزراوەی بازرگانی و ٤١١ شوێنی بەخێوکردنی مریشک و ئاژەڵ و ٧ هەزار و ٢٢٩ ئامێری گواستنەوە و ٤٦٣ بەلەم و ٨٩٩ فرۆشگا و ٣٩٢ وێستگەی سووتەمەنی و ٦٧٨ بازاڕ و ٧٩٤ بارهەڵگری خۆراک رووخێنراون یان زیانیان پێ گەیشتووە.

ژمارەی ئەو خانووانە کە تایبەتن بە خەڵکی سڤیلەوە و رووخێنراون یان زیانیان پێ گەیشتووە ٥٦٩ هەزار و ٢٨٣ خانوو دەبێت و ١٧٧ ناوەندی کۆلێژ و هەزار و ٣٩٣ مزگەوت و ٣٦٦ ناوەندی گەشتیاری و ٣٨٩ نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی بە تەواوی لەلایەن هاوپەیمانی سعودیە رووخێنراون.

ئەم هێرشانە هەروەها زیان بە هەزار و ٩٩ قوتابخانە و ناوەندی فێرکاری و ٧ هەزار و ٥ زەوی کشتوکاڵی و ١٣٣ شوێنی وەرزشی و ٢٤٥ ناوەندی ئاسەواری و ٤٧ ناوەندی میدیا گەیاندووە.

26‏/12‏/2020

فەرماندەی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق رادەستی حەشدی شەعبی کرا

هەواڵە تایبەتەکان : دوای دیاری کردنی ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق بۆ موستەفا کازمی بۆ ئازاد کردنی فەرماندەیەکی ئەو هێزانە و دوای نێوەندگیری هەندێک لە بەرپرسانی عێراقی، فەرماندە دەستگیرکراوەی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق رادەستی حەشدی شەعبی کرا.

دوای هێرشە مووشەکی هەفتەی رابردوو بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق بە تۆمەتی بەشداری کردن لەو هێرشە و بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیر کرا بوو. عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ رەتکردنەوەی ئەم تۆمەتە شەوی رابردوو وەک ناڕەزایەتی بەم هەنگاوە لە چەندین ناوچەی بەغدا ئامادە بوون.

بۆردومانی کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە + ڤیدیۆ

هەواڵە تایبەتەکان : شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بە شێوەی فراوان دەستیان کرد بە فڕین لە ئاسمانی کەرتی غەزە و دوای ئەوە چەندین شوێن لە ناوچەی " بیت لاهیا" لە باکوری غەززەیان بۆردومان کردەوە.

سەرچاوە فەلەستینیەکان لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، زیانێکی زۆر بەر نەخۆشخانەی منداڵانی "الدره" و ناوەندی  کەمئەندامان گەیشتووە و منداڵێک و گەنجێکی فەلەستینی بەو هۆیەوە بریندار بوون.



زیاد بوونی گرژییەکان لە بەغدا؛ ٤٨ کاتژمێر بۆ کازمی دیاری کرا

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە یەکێک لە هێزەکانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لە چەند ڕۆژی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە تۆمەتی بەشداری کردن لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، دەستگیر کراوە و گرژییەکانی ئەمشەوی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە.

"جواد الطلیباوی" یەکێک لە فەرماندەکانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق لەم بارەیەوە راگەیاندووە: "بابەتەکە تەواو بووە و ئێمە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی خۆمان شەڕ ناکەین. چوار رۆژ پێش ئێستا یەکێک لە ئەندامانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق بە تۆمەتی جینایی دەستگیر کرا. ڕۆژی رابردوو زانیاریمان پێی گەیشتووە کە دوپاتی دەکاتەوە کە یەکێک لە دەزگا ئەمنییەکان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە دەستێوەردانی کردووە و دەستی کردووە بە فیشار بۆ سەر کەسە دەستگیر کراوە بۆ ئەوەی دان بەوە بنێت کە لە ئاراستە کردنی مووشەک دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەستی هەبووە. هەر بۆیە ئێمە هاتینە ناو بابەتەکە تا هەوڵەکان کە نایاسایی و نادادپەروەرانەیە، رابگیرێت.

ئێمە پاڵپشتی یاسا دەکەین و لە هێزە ئەمنییەکانی خۆمان پشتیوانی دەکەین، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت لە لێکۆڵینەوەکان، دەستێوەردانی سیاسی لە یاسا نەکەن."

فەرماندەی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هەروەها لە تویتێکدا راگەیاند : " هەر هەوڵێک بۆ گەیاندنی زیان بە حەشدی شەعبی، بێ گومان هەوڵێکی ئەمریکییە، بەڵام هەر وەک هەوڵەکانی ئەم دواییە رووبەڕووی شکست دەبێتەوە."

هێزەکانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق تۆمەتی بەشداری کردنیان لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا رەتدەکەنەوە و بۆ ئازاد کردنی ئەندامە دەستگیرکراوەیان ماوەی ٤٨ کاتژمێر بۆ کازمی دیاری کردووە.

بە پێی هەواڵەکان هێزەکانی ئەمریکا لە ترسی هێرشی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق لە بنکەی ڤیکتۆریا لە حەشارگاکەی ئەو بنکەیە خۆیان حەشار داوە.

ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەکرێت لەسەر داوای کازمی لە نوری مالکی و هادی عامری، هەوڵەکانی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدرێت.

25‏/12‏/2020

هێرشی سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا + ڤیدیۆ + وێنە

هەواڵە تایبەتەکان : هەواڵدەری فەرمی سوریا "سانا" راگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ناوچەی "مصیاف" لە پارێزگای حەما لە رۆژئاوای سوریای کردە ئامانج.

ئەم هەواڵدەرە دوپاتی کردەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا توانی رووبەڕووی چەندین مووشەک کە ئاراستەی ناوچەی "مصیاف" کران بوون، ببێتەوە.

وەزارەتی بەرگری سوریا هەروەها لەمبارەوە راگەیاند کە هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەی "مصیاف" لە باکوری شاری تەرابلسی لوبنان ئەنجام دراوە.

بە پێی هەواڵەکان ئامانجی ئەم هێرشە ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستی بووە کە پێشتریش لەلایەن ئەو رژێمەوە کرا بوو ئامانج.






چەندین هێرش کرایە سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق

هەواڵە تایبەتەکان : لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوو هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری عێراق لە چوار هێرشی جیا جیا کاروانەکانی لۆجستیکی هێزەکانی ئەمریکایان کردە ئامانج.

ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی سەماوە و ناسریە و دیوانیە و بابل ئەنجام دراوە و گروپی "قاصم الجبارين" بەرپرسیارێتی گرتۆتە ئەستۆ.

 کەناڵی عەرەبیە لە هەواڵێکدا راگەیاند، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا ئەو شوێنەیان بە جێ هێشتووە.

24‏/12‏/2020

گفتوگۆکانی روسیا و تورکیا لەسەر عەین عیسا

هەواڵە تایبەتەکان : بە پێی هەواڵەکان لە ناوچەکە لێژنەیەکی سەربازی روسیا و تورکیا لە گوندی "شرکراک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا دەربارەی چارەنووسی شاری عەین عیسا کۆبوونەوە.

لەم دیدارەدا لێژنەی تورکیا بە شێوەی ئاشکرا داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە شاری عەین عیسایان کردووە و رایانگەیاندووە ئەم بابەتە تەنیا رێگای راگرتنی پێکدادانەکان لە ناوچەی عەین عیسایە. لەگەڵ ئەوەشدا تورکەکان بەڵێنی ئەوەیان بە روسیا داوە کە پێکدادانەکان بە شێوەی کاتی و تا کاتی بڕیاردانی هێزەکانی SDF لەسەر ئەم بابەتە، رابگیرێت.

لە لایەکی دیکەوە بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادە بە پاشەکشە کردن لە شاری عەین عیسا نین.

لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی عەین عیسا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی؛ ئەم پێکدادانە دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات بێ وێنەیە. گرژییەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا بۆ پێشڕەوی لەم ناوچەیە گەیشتە ڕادەیەک کە لە کۆتایی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناچار بوون لە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا داوای یارمەتی بکاتەوە.

شایانی باسە هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا لە چەندین خاڵ لەسەر رێگای M4 و دەوروبەری شاری عەین عیسا ئامادەییان هەبووە بەڵام کۆنترۆڵی ئەم شارە لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات داوە.

لە ئێستادا بە هاتنە ناوی پۆلیسی سەربازی روسیا و سوپای سوریا بۆ عەین عیسا و دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی تازە لەو ناوچەیە، بەشێک لە گرژییەکان کەم بووتەوە.

لە کاتی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەئێستادا سەرکردایەتی کوردانی سوریای دەکات، بۆ ڕێگری کردن لە هێرشەکان و پێشڕەوییەکانی تورکیا ئامادە بە رادەست کردنی عەفرین بە سوپای سوریا و روسیا نەبوو و ئەم بابەتە بوو بە هۆی ئەوەی نەوەک تەنیا شاری عەفرین بەلکو بەشێکی زۆر لە باکوری ڕۆژئاوای پارێزگای حەلەب لەلایەن تورکیاوە و چەکدارانی داگیر بکرن.

لە ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات هەروەها، ئەمریکا بە هاوکاری نەکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبەرامبەر تورکیا، بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن تورکیا و چەکدارانی داگیر کران کە ئەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ناچار بە وەرگرتنی هاوکاری لە سوپای سوریا و روسیای کرد.

هەرچەندە درەنگ بڕیاردانی سوریای دیموکرات بۆ وەرگرتنەوەی هاوکاری لە حکومەتی سوریا و روسیا لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا بوو بە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تورکیا، بەڵام لە کۆتاییدا هۆکارێک بوو بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی تورکیا لەو ناوچەیە.

22‏/12‏/2020

ڤیدیۆ | ساتی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا

ڕۆژی رابردوو هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە جۆری CH_4 لە ئاسمانی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن خستە خوارەوە.

ئەم فڕۆکەیە دروست کراوی وڵاتی چینە و هاوشێوەی فڕۆکەی ئەمریکی MQ_9یە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب و ٤٠ کاتژمێر فڕین بە دووری ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی لە جۆرەیە کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا دەخرێتە خوارەوە.



پێکدادان لە سنووری سودان و ئەسیوپیا

هەواڵە تایبەتەکان : سوپای سودان لە ئۆپەراسیۆنێک بە فەرماندەیی "عبدالفتاح البرهان" توانی چەند ناوچەیەک لە سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەسیوپیا کۆنترۆل بکاتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتی سەرچاوەکانی سودان، سوپای ئەو وڵاتە دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئەسیوپیا لە ئەیالەتی "القضارت"، کۆنترۆلی "خور شد" و "قلع لبان"ی گرتە دەست. لەم پێکدادانە ٤ کەس لە هێزەکانی سودان کوژران.

ئەم ناوچانە لە ماوەی ٢٦ ساڵی رابردوو لە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە ئەسیوپیا دا بوون و وەک دەوترێت دوای بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای سودان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەم ناوچانە، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دیاری کردنی سنووری دوو وڵات لە ڕۆژی رابردوو یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە شاری خارتوم پایتەختی سودان ئەنجام داوە.

21‏/12‏/2020

خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانی سعودیە لە جۆری CH_4 لە ئاسمانی پارێزگای "مأرب"ی یەمەن خستە خوارەوە.

ئەم فڕۆکەیە دروست کراوی وڵاتی چینە و هاوشێوەی فڕۆکەی ئەمریکی MQ_9یە کە توانای هەڵگرتنی ٢٥٠ کیلۆگرام بۆمب و ٤٠ کاتژمێر فڕین بە دووری ٥ هەزار کیلۆمەتری هەیە.

ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی لە جۆرەیە کە لەلایەن ئەنسارۆڵڵا دەخرێتە خوارەوە.

20‏/12‏/2020

ئۆپەراسیۆنی چەکدارانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : گروپی "فیلق الأول" یەکێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ کۆنترۆل کردنی شاری عەین عیسا لە باکوری پارێزگای رەققە هەواڵی دایەوە.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ١٨ی ئەم مانگە چەکدارانی سەر بە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە نزیک شاری عەین عیسا دەست پێ کردەوە و توانیان بچنە ناو گوندەکانی "المشیرفه" و "جهبل" و تینه الجرید". بەڵام لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پاشەکشە کردنی ئەو چەکدارانە لە ناوچەکانی ئاماژە پێ کراوە، هەواڵی دایەوە.

هەر بە هۆی ئەم پێکدادانە بە لایەکی کەمەوە ٢ کەس لە هێزەکانی SDF و ٩ کەس لە چەکدارانی سەر بە تورکیا کوژراون. هەروەها لە بۆردومانەکانی ناوچەی نزیک لە "شرکراک" لە عەین عیسا یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا کوژرا.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا و چەکدارانی لە کاتێکدا لە ناوچەی عەین عیسا دەسپێکراوە کە پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزەکانی سوپای سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە ناوچەی عەین عیسا ئامادەن و بە دامەزراندنی بنکەکانی سەربازی هاوبەشی زیاتر، هەوڵ دەدەن لە پێشڕەوییەکانی ئەو چەکدارانە لەو ناوچەیە ڕێگری بکەن.

19‏/12‏/2020

نەخشەی قەرەباغ پێش و پاش ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئازەربایجان

لە نەخشەی هاوپێچ بارودۆخی سەربازی تایبەت بە پێش و پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئازەربایجان لە قەرەباغ دیاری کراوە.

سوپای ئازەربایجان نزیکەی ٥٠% لە ناوچەکانی باشوری ناوچەی قەرەباغ لە ماوەی ٣٤ رۆژ لە ٢٧ کانونی یەکەم تا ١٠ تشرینی دووەم کۆنترۆل کردەوە. هەر دوای ئەوە و بە پێی رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەرمینیا، ناوچەکانی ئاقدام و کلبجر و لاچین لەلایەن ئەرمینیا رادەستی حکومەتی ئازەربایجان کرانەوە. لە ئێستادا کۆنترۆلی نزیکەی ٥٥% لە ناوچەی "خۆبەڕێوەبەری ناگۆرنو-قەرەباغ" لە دەست هێزەکانی ئەرمینیا ماوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەس لە قەرەباغ تا ئێستا ٤١ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە زیاتر لە ١٩٥ دونەم لە ناوچەکانی قەرەباغ و ٨٧ کیلۆمەتر لە ڕێگاوبانەکان لە مین و بۆمبە چێندراوەکان پاک کراونەتەوە. کۆی گشتی ئەو بۆمب و مینە پوچەڵ کراوانە ٧٣٥٠٠ دانە راگەیێندراوە.

سوپای تورکیا ١٣٦ کەس لە هێزەکانی یەکەی پوچەڵکردنەوەی خۆی بۆ ئازەربایجان ناردووە کە لە پوچەڵ کردنەوەی بۆمب و مینە چێندراوەکان هاوکاری سوپای ئەو وڵاتە دەکەن.

18‏/12‏/2020

هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا

هێرشی سایبری گشتگیر بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی ئەمریکا هەڕەشەیەکی سامناکە و بەرپرسانی فیدراڵی ئەمریکا دەربارەی دزەی درێژخایەن بۆ ناو سیستەمەکانی ئەمریکا هۆشداریی دا و ئەوەی بە هەڕەشەیەکی سامناک وەسف کرد.

ئەمریکا لەمبارەیەوە راگەیاند، دوای هاک بوونی چەندین دامەزراوەی هەستیاری حکومی ئەو وڵاتە لەلایەن وڵاتێکی بیانی، لە حاڵەتی ئامادەباشی دایە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەم هێرشانەدا تا ئێستا سیستەمی دامەزراوەی ئاسایشی ناووکی و کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی میللی زانیاری و هەروەها پێنتاگۆن وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هاک کراون و زانیاریەکانیان دزراون.

ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لەبەر هاک بوونی ژێرخانەکانی وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی، کۆبوونەوەیەک ساز کرد.

جان ئالیوت ووتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە سایبرییانە راگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایش لە هەواڵەکانی دزرانی ڕاپۆرتە هەستیارەکانی وەزارەتی دارایی ئاگادار کراوەتەوە و رێکارەکانی پێویست لەم بارەیەوە دەگرێتە بەر.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی چوارشەممەی رابردوو لە هەواڵێکدا راگەیاند : هاکەرە ئێرانییەکان لە هێرشێکی سایبری لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشە سایبرییەکە بەردەوامە.

17‏/12‏/2020

٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلی لەلایەن ئێرانیەکانەوە هاک کراون

هەواڵەکان تایبەتەکان : ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی ڕۆژی رابردوو ١٦-١٢-٢٠٢٠ لە هەواڵێکدا راگەیاند : هاکەرە ئێرانییەکان لە هێرشێکی سایبری لە ماوەی یەک مانگی رابردوو ٨٠ کۆمپانیای ئیسرائیلیان هاک کردووە و هێرشە سایبرییەکە بەردەوامە.

ڕووداوەکانی سوریا، ١٧ کانوونی یەکەم + نەخشەی ناوچەکە

- بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو چەکداران لە سوریا ٣٤ جار ئاگربەسیان لە ئیدلب پێشێل کردووە. ١٦ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای ئیدلب، ٤ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای حەلەب، ١٥ جار پێشێل کردنی ئاگربەس لە پارێزگای لازقیە و ٢ جار لە پارێزگای حەما.

- لە ١٦ کانوونی یەکەم، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا لە سێیەم رۆژ لە بیابانەکانی سوريا دژ بە تیرۆرستانی داعش بەردەوامە. زۆربەی ئەم پێکدادانە لە ناوچەکانی "جبل البشری" و بیابانەکانی نێوان دێرەزوور و تدمر بەڕێوەدەچێت. لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو جموجۆڵەکان و هێرشەکانی داعش دژ بە هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانی ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە و توانیانە زیان بە سوپای سوریا بگەینن؛ هەر بۆیە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوریا و روسیا بۆ لەناو بردنی داعش لەو ناوچانە دەستی پێ کرا.


پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات(SDF) و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا لە باکوری رقە بەردەوامە. ئەم پێکدادانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو رێکەوتنێک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و روسیا بۆ دامەزراندنی چەندین بنکەی چاودێری تازە لە دەوروبەری شاری عەین عیسا بۆ مەبەستی ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی چەکداران ئەنجام درا بوو؛ سەرەڕای ئەوە هێرشە تۆپخانەیی و زەمینی لە باکوری عەین عیسا بەردەوامە.

- چەندین چەکداری نەناسراو هێرشان کردە سەر نووسینگەی ئەنەکەسە.

- سوپای تورکیا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی چۆڵ کردنی بنکەی چاودێری "الصرمان" لە ڕۆژهەڵاتی "معره النعمان" هێنا و ئەو بنکەیەی رادەستی هێزەکانی سوپای سوریا کرد. تا ئێستا چەندین بنکەی چاودێری و سەربازی سوپای تورکیا لە ناو خاکی سوریا کە لە گەمارۆی سوپای ئەو وڵاتە دا بوون، چۆڵ کراوە.

- هێزەکانی ئەمریکا دەورییەکی سەربازیان لە باشوری حەسەکە ئەنجام دا.

- پۆلیسی سەربازی روسیا دەورییەکی سەربازی لە درێژایی سنوورەکانی جولان لە باشوری سوریا ئەنجام دا. ئەم دەوریە لە گوندی "حضر" دەست پێ کرا و تا ناوچەی "صیدا الجولان" بەردەوامی هەبوو.

- ٣٩٣ کەس لە ئاوارەکانی سوریا لە دەروازەی سنوری "یابوس" و "تل کلخ" لە لوبنان بۆ سوريا گواسترانەوە. هەفتەی رابردوو هەروەها ٤٥٢ ئاوارەی سوری بۆ ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە. بە پێی ئاماری حکومەتی لوبنان، لە ئێستادا ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئاوارە سوری لەو وڵاتە دان.

سوپای سوریا بەشێکی زۆر چەک و تەقەمەنی لە باشوری ئەو وڵاتە دۆزرایەوە. بەشێک لەو چەکانە دروست کراوی ئیسرائیلن.

15‏/12‏/2020

تەقینەوە لە کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا لە بەندەری جەددە

هەواڵە تایبەتەکان : بەیانی رۆژی رابردوو تەقینەوەیەک لە کەشتی نەوت هەڵگری بەریتانیا لە بەندەری جەددە لە سعودیە ڕووی دا.

کۆمپانیای گواستنەوەی هاونیا راگەیاند، یەکێک لە کەشتیە نەوت هەڵگرەکانی ئەو کۆمپانیایە لە رێگەی شتێکی دەرەکی لەکاتی بەتاڵکردنەوەی نەوتەکەی لە بەندەری جەددەی سعودیە کراوەتە ئامانج کە بووەتە هۆی تەقینەوە.

وەزارەتی ووزەی سعودیە تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە و راگەیاند ئەو کەشتیە لەلایەن بەلەمێکی ئینتحاری کراوەتەوە ئامانج.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئەو تەقینەوەی کاری ئەنسارۆڵڵای یەمەن دەزانن کە وەک وەڵامدانەوەیەک بە هێرشەکان و گەمارۆکانی سعودیە بۆ سەر یەمەن،  هەڕەشە لە سعودیە کرد بوو.

دوایین هەواڵەکان لە بارودۆخی شنگال + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەک دەوترێت بارەگاکانی چەکدارانی سەر بە پەکەکە و بنکەی پۆلیس لە سنون و خانەسور لە باکوری ڕۆژئاوای شنگالیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

لەگەڵ رێککەوتنی ئەنجام دراو لە ٩ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر ناوچەی شنگال بۆ دروست کردنی کارگێریەکی هاوبەش و دورخستنەوەی هێزەکانی سەر بە پەکەکە و پاشەکشە کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە دوری ٥ کیلۆمەتر لە ناوچەی شنگال، دوایین هەواڵەکان لەو ناوچەیە بە شێوەی خوارەوەیە.

بە پێی زانیارییەکان لە ناوچەی شنگال، دوای ناردنی دوو لیوای هێزەکانی پۆلیسی فیدرالی عێراق کە لە ٢٥٠٠ کەس پێکهاتبوون بۆ جێگیر بوون لە ناوچە سنوورییەکانی شنگال لەگەڵ سوریا لە ٢٠ی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بارەگاکانی چەکدارانی سەر بە پەکەکە و بنکەی پۆلیس لە سنون و خانەسور لە باکوری ڕۆژئاوای شنگالیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ئێزدییەکانی ناوچەکە لەگەڵ جیابوونەوەیان لە پەکەکە بڕیار وایە بچنە ناو ریزەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە.

تا ئێستا چەندین جار چوونەوە دەرەوەی چەکدارانی سەر بە پەکەکە لەلایەن سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕاگەیێندراوە، لەگەڵ ئەمەشدا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو چەکدارانە پەنایان بردووە چیای شنگال و بە شێوەی شاراوە تێدا جێگیرن.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەبارەت بەرێککەوتننامەی شنگال لە چەند ڕۆژی رابردوو قسەی کرد و گوتی: "پەکەکە لە شنگال تەنیا جلی گۆڕیوە و بۆ چەند کاتژمێرێک بارەگاکانی چۆڵ کردووە".

مەسرور بارزانی گوتی: "ئێمە چاوەڕوانین کە ئەو رێککەوتننامەیە جێبەجێ بکرێت. بە داخەوە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە، هەندێک جار دەبینین کە قسەی لەسەر دەکرێت، گوایە هەندێک هەنگاوی پێویست نراوە، ئەوەی بینیمان هەندێک لە هێزە عێراقییەکان بەرەو ناوچەکان هاتوون، بەڵام بۆ دەرکردنی ئەو هێزە چەکدارانەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن یان پەکەکە یان سەربە پەکەکەن، بە هیچ شێوەیەک لە شنگال دەرنەچوون، تەنیا بۆ چەند کاتژمێرێکی دیاریکراو بارەگاکانیان بە جێهێشت دواتر بە جلوبەرگێکی ترەوە گەڕاونەتەوە. لە هەمانکاتیشدا تەنانەت ژمارەی ئەو چەکدارانە لە شنگال زیاد بووە، چونکە ژمارەیەکیان لە سووریاوە هێناوەتەوە لە چەند رۆژی رابردوو. ئێمە چاودێری دۆخەکە دەکەین".

ئەم رێککەوتنە لەکاتێکدا لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتنێکی گەورە ناونرا کە بەشێک لە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی عێراقی و بیانی، باس لە هەندێ کێشە و ناشەفافیەت لەو رێککەوتنە دا دەکەن.

14‏/12‏/2020

چۆڵ کردنی بنکەیەکی دیکەی تورکیا لە سوریا

هەواڵە تایبەتەکان : هێزەکانی سوپای تورکیا کە لە بنکەی چاودێری "الصرمان" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "معره النعمان" لە پارێزگای ئیدلبی سوریا جێگیرن، دەستیان کردووە بە چۆڵ کردن و رادەست کردنی ئەو بنکەیە بە هێزەکانی حکومەتی سوریا.

سوپای تورکیا لە پێنجشەممەی رابردوو هەروەها بنکەیەکی سەربازیی لە باشوری رۆژئاوای شاری حەلەب لە باکوری "الرزبە" کە بە تەواوی زال بوو لەسەر رێگای حەلەب-دیمەشق، چۆڵ و رادەستی هێزەکانی حکومەتی سوریای کردەوە.

تا ئێستا بنکە چاودێرییەکانی "مورک و شئرمغار و شیخ عقیل و الراشدین" لەلایەن تورکیاوە چۆڵ کراوە.

سوپای تورکیا لە ئێستادا لە ٨ بنکەی چاودێری و نزیکەی ٥٠ بنکەی سەربازی لە رۆژئاوای حەلەب و ناوچەی ئیدلب بوونیان هەیە.

هێرشی تازەی ئازەربایجان بۆ سەر دوایین پێگەکانی ئەرمینیا لە شوشا + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان : لە هێرشێکی تازەی هێزەکانی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەرمینیا لە ناوچەی "کهنه تاغلار" لە قەرەباغ، ئەو ناوچەیە لەلایەن ئازەربایجانەوە کۆنترۆلی کرا.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هێزەکانی ئازەربایجان هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزە ئەمنییەکان لە "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و توانیان گوندی "کهنه تاغلار" کۆنترۆل بکەنەوە. ئەو پێکدادانانە دوای چەند کاتژمێرێک و بە نێوەندگیری رووسیا راگیرا.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئازەربایجانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە هۆی ئەو پێکدادانانە ٤ سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و ٢ی دیکەش برینداربوون. ئەمە لەکاتێکدایە ٦ کەس لە هێزەکانی ئەرمینیاش بریندار بوون و وەک دەوترێت ٣ کەسیش کوژراون بەڵام هەواڵی کوژرانی ئەو هێزانە لەلایەن ئەرمینیاوە رەتکراوەتەوە.

گرنگی ئەو ناوچەیە بۆ دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لەبەر پەرستگای "کاتارونک"ە کە لە لوتکەی شاخی "دزاپایت" دایە. لە درێژایی پێشڕەویی هێزەکانی ئازەربایجان لە باشوری شوشا و تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتن لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە قەرەباغ، ئەم ناوچانە لە کۆنترۆلی هێزەکانی ئەرمینیا دا بوون و دوای رێککەوتنەکەش ئەرمینییەکان لەو ناوچەیە پاشەکشەیان نەکردەوە. 

بارودۆخی پەرستگای "کاتارونک" و ناوچەکانی دەوروبەری و هەروەها هەندێک لە ناوچە سنوورییەکان لە "رایون" و "زنگیلان" یەکێک لە خاڵە نادیارەکانی رێککەوتنی ئاشتی قەرەباغە و لە ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە ئاماژەیان پێ نەدراوە و ئەم بابەتە لە ئێستادا بووەتە هۆکاری دروست بوونی کێشە لەو ناوچانە.

لەگەڵ دیار نەبوونی چۆنیەتی بارودۆخی ئەو ناوچانە، لە ئێستادا ئازەربایجان لەگەڵ هەڕەشەکانی لە ئەرمینیا داوا رادەست کردنی دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لە دوایین نەخشەی قەرەباغ کە لەلایەن روسیاوە بڵاو کراوەتەوە؛ گوندی "کهنه تاغلار" و "چایلاقلا" و ناوچەکانی دەوروبەری وەک بەشێک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرمینیا دیاری کراون.


دوایین نەخشەی قەرەباغ تا ١-١٢-٢٠٢٠


بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری روسیا، لە سەرەتای ڕێکەوتی ئاگربەس لە قەرەباغ ٣٧٧٠٧ کەس لە دانیشتوانی ئەرمەنی قەرەباغ لە ئەرمینیا بۆ قەرەباغ گەڕاونەتەوە.

13‏/12‏/2020

لە مانگی رابردوو ٤١٣ فەلەستینی لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە دەسبەسەر کراون

دەستەی کاروباری دیل و ئازادکراوەکانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند : سەربازانی رژێمی ئیسرائیل لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو ٤١٣ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٤٩ منداڵ و ٧ ئافرەت هەیە، لە شوێنە جیاجیاکانی فەلەستین دەسبەسەر کردووە.

بە پێی ئەم زانیاریانە، لە ئێستادا ٤٤٠٠ فەلەستینی کە لە نێوانیاندا ٤١ ئافرەت و ١٧٠ منداڵ دەبینرێت، لە زیندانەکانی ئەو رژێمە دان. ٣٨٠ کەسیان لە ژێر ناونیشانی "دەسبەسەرکردنی کارگێڕی" بەبێ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنیان رابگەیەنێت یان دادگایی بکرن، زیندانی کراون.

دادگاکانی رژێمی ئیسرائیل بە پێی یاسایی "دەسبەسەرکردنی کارگێڕی" دەتوانن بە بێ ئاشکراکردنی بەڵگەیەک و تەنانەت بە بێ راگەیاندنی تاوانی کەسێک تا ٥ ساڵ ئەو کەسە زیندانی بکات.

شایانی باسە رژێمی ئیسرائیل رۆژانە بە بیانووی جیاجیا هێرش دەکاتە سەر ماڵی فەلەستینیەکان لە قودس و کەنارەکانی ڕووباری ئوردون لە فەلەستین و دەسبەسەریان دەکات.

11‏/12‏/2020

ڤیدیۆ | حەیدەر عەبادی : ئەو فڕۆکەیە کە فەرماندەکانی [قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس] لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردە ئامانج، رەزامەندی عێراقی هەبوو.

حەیدەر عەبادی : ئەو فڕۆکەیە کە فەرماندەکانی [قاسم سولێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس] لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردە ئامانج، رەزامەندی عێراقی هەبوو.

ئەم قسانەی عەبادی لەکاتێکدا دەکرێت کە پێشتریش قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق و حزبۆڵڵای عێراق رایانگەیاند بوو، یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق واتا (موحەممەد حەلبوسی و عادل عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح) سیخۆری بۆ ئەمریکا دەکەن و دەستی لە کوشتنی ئەو کەسانە هەبووە کە لەلایەن فڕۆکەی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی ١ی ٢٠٢٠ لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرانە ئامانج.



09‏/12‏/2020

زیاد بوونی نائارامی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژ بە هێزە کوردییەکان

هەواڵە تایبەتەکان : روسیا داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە کۆنترۆلی شاری "عین عیسی" بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لەو ناوچەیە، رادەستی سوپای سوریا بکرێتەوە.

لە هەفتەکانی رابردوو نائارامی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە هێڵی سنووری "ناوچەی ئارام" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

پێشتریش ئەو ناوچەیە پێکدادانی ئەو دوو لایەنەی بەخۆیەوە بینیوە بەڵام پێکدادانەکانی هەفتەی رابردوو بە شێوەیەکی زۆر زیاتر لە جاران بووە و تەنانەت چەند ئۆپەراسیۆنێکی سنورداری چەکدارانی سەر بە تورکیا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات پوچەڵ کراوەتەوە و چەندین کەس لەو چەکدارانەش کوژراون.

زۆربەی ئەم پێکدادانە لە دوو ناوچەی سەرەکی نزیک ناوچەی "عین عیسی" و "تل تمر" ڕوو دەدات. بەهێزی بۆردومان و پێکدادانەکان بە شێوەیەکە کە دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکانی "عین عیسی" خەریکی چۆڵ کردنی کەمپەکەن.

لە دوو رۆژی رابردوو بە پێی ئەو پێکدادانەی کە لە باکوری "تل تمر" لە نزیک گوندی "تل ابوراسین" و "باب الخیر" لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارانی سەر بە تورکیا روویدا، سەربازێکی تورکیا کوژرا و چەندین چەکداریش بریندار بوون. هەفتەی رابردووش هەروەها چەندین کەس لە چەکدارانی سەر بە تورکیا کە نیازی ئەوەیان هەبوو بێنە ناو باکوری "عین عیسی" لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران و بریندار کران.

هەر بۆیە دەستەی سەربازی رووسیا بە هاتنە ناو شاری "عين عیسی" دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ فەرماندەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام داوە. بە پێی دوایین هەواڵەکان، رووسیا داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردووە بۆ ڕێگری کردن لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا و چەکدارانی سەر بەو وڵاتە لە "عین عیسی"، کۆنترۆلی ئەو ناوچەیە رادەستی هێزە هاوبەشەکانی رووسیا و سوریا بکرێت. وەک دەوترێت لە ئەگەری دەربڕینی رەزامەندی لەلایەن سوریای دیموکرات، لە رۆژانی داهاتوو سوپای رووسیا دوو بنکەی سەربازی تازە لە دەوروبەری ئەو شارە دادەمەزرێنێت.

لە ئۆپەراسیۆنی رابردووی تورکیا لەو ناوچەیە، ئەو وڵاتە توانی تا نزیک "تل تمر" پێشڕەوی بکات بەڵام لەگەڵ هاتنی هێزەکانی سوپای سوریا و رووسیا بۆ ئەو ناوچەیە و دامەزراندنی چەندین بنکەی سەربازی هاوبەش لە "تل تمر"، ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا کرا.

شایانی باسە سوپای تورکیا بە پاشەکشە کردنی ئەمریکا لە چەندین ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەلکردنی گلوپی سەوزی ئەمریکا بۆ تورکیا، ئۆپەراسیۆنێک لە ٩-١٠-٢٠١٩ بە ناوی "کانی ئاشتی" لە ڕۆژهەڵاتی فورات دژ بە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردەوە. لە ماوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هێزە کوردییەکان ناوچەیەکی زۆریان لەدەست دا و لە کۆتایی بۆ ڕێگری کردن لە پێشڕەوییەکانی تورکیا و چەکدارانی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات، ناچار بە وەرگرتنی هاوکاری لەلایەن رووسیا و حکومەتی سوریا بوون و لەگەڵ هاتنی هێزی سوپای سوریا و رووسیا بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و جێگیر بوونیان لەو ناوچانە، ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام و راگەیاندنی ئاگربەس راگیرا.