10‏/04‏/2020

تورکیا چەند بنکەیەکی سەربازی دیکە لە رێگای M4ی پارێزگای ئیدلبی سووریا دامەزراند + نەخشەی ناوچەکە

هەواڵە تایبەتەکان: سوپای تورکیا لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو چوار بنکەی سەربازی تازە لە رێگای M4 لە نزیک "جسرالشغور"ی پارێزگای ئیدلب ـی سووریا دامەزراندووە.
شارۆچکەی "جسرالشغور" سەرەکی ترین بنکەی تیروریستانی تەحریرشام و حزبی ئیسلامی تورکستانی لە باشوری ڕۆژئاوای پارێزگای ئیدلب هەژمار دەکرێت کە دامەزراندنی ئەم بنکانەی سوپای تورکیا بە بێ رەزامەندی ئەو تیروریستانە ئەستەمە.

هەرچەندە دامەزراندی ئەم بنکانە لەلایەن سوپای تورکیا دەتوانێت رێگە چارەیەک بۆ جێ بە جێ کردنی رێکەوتنی ئاگربەسی ئەو پارێزگایە و کردنەوەیە رێگای M4 بۆ مەبەستی ئەنجام دانی دەوریەی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا بێت کە لەلایەن ئەو تیروریستانە بە داخستی کێشە لە بەردەم جێ بە جێ کردنی رێکەوتنەکە دروست کرا بوو، بەڵام تا ئێستا تورکیا لەم کارە سەرکەوتوو نەبووە.

لە لایەکی دیکەوە بەو پێشینەی کە تورکیا لە دامەزراندی بنکەی سەربازی لە ناوچەی ئیدلب هەیەتی، دامەزراندی ئەم بنکانە دەتوانن هەنگاوێک لەلایەن تورکیا بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیونێکی تازە لە ناوچەکە یان بۆ پاراستنی "جسرالشغور" وەک بنکەی سەرەکی تیروریستان لە ئۆپەراسیونەکانی داهاتووی سوپای سووریا بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.