هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی حکومەتی ویفاق بە هاوکاری تورکیا ئۆپەراسیونێکیان بۆ کۆنترۆل کردنی شاری "ترهونه" و ناوچەکانی باشوری تەرابلس دەست پێ کردووە.
بە پێی دوایین هەواڵەکان لە پێکدادانەکان، هێزەکانی ویفاق لە میحوەری "مسلاته" لە ڕۆژهەڵات و "قره بوللی" لە باکوری "ترهونه" و "الطویشه" لە باشوری "السوانی" و "العربان" چەندین هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای نیشتمانی سەر بە خەلیفە حەفتەریان ئەنجام داوە.
سەرچاوەکانی نزیک لە ویفاق باس لە کۆنترۆل کردنی "سوق الجمعه" و پێشرەوی تا ناوچەی "عین الشراره" لە باکوری شاری "ترهونه" و بە دیل گرتنی سەد کەس لە هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر دەکەن بەڵام تا ئێستا بەڵگەی تەواو بۆ ئەم هەواڵە بەردەست نیە و تەنیا ناوچەی "سوق الجمعه" لە باکوری "ترهونه" و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی "الطویشه" لەلایەن ویفاقەوە کۆنترۆل کراوەتەوە.
میحوەرەکانی دیکە تا ئێستا هیچ گۆرانکارییەک تێدا ڕووی نەداوە و پێکدادانەکان بەردەوامە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق
هەڵوێستی خۆت لەسەر ئەم بابەتە لە خوارەوە بنووسە.